هاوپه‌یمانان: به‌ هاوكاری پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ شه‌ڕی داعش

"هاوخەمی و سەرەخۆشی هێزەکانی هاوپەیمانانیان گەیاندە وەزارەتی پێشمەرگە، بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمان"
به‌هاوكاری پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش
به‌هاوكاری پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، فەریق جەمال محەمەد سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، پێشوازی لە کۆڵۆنێڵ تاد بۆرۆس و شاندی یاوەری کرد.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ رایگه‌یاند،  شاندی میوان هاوخەمی و سەرەخۆشی هێزەکانی هاوپەیمانانیان گەیاندە وەزارەتی پێشمەرگە، بەبۆنەی شەهیدبوونی دوو پێشمەرگەی قارەمان، کە لە شەوی 30ی ئۆکتۆبەری 2021، لە هێرشێکی تیرۆرستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە شەهید بوون، سەرەخۆشی خۆیان بە وەزارەتی پێشمەرگە و خانەوادەی شەهیدان و تەواوی هێزەکانی پێشمەرگە راگەیاند.

راشیگه‌یاند، شاندی میوان دووپاتیان کردەوە، کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بەردەوام دەبن، لە کۆمەک و هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و پاڵپشتی خۆیان دەربڕی بۆ پێشمەرگە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش.

دیداری هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌
دیداری هاوپه‌یمانان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌