بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری لەسەر بودجەی عێراق نه‌بووه
K24 - هه‌ولێر:
لە بودجەی ساڵی 2021ی عێراقدا نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 45 دۆلار جێگیر کراوە، بەڵام لە مساڵدا بەردەوام نرخی نەوت بەرز بووه‌تەوە و ئێستا نرخی بەرمیلێک نەوت لەسەروو ھەشتا دۆلارە، ئەندامێکی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، ئەو داھاتەی لە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت عێراق دەستی دەکەوێت، ھیچ گۆڕانکارییەکی بەسەر شایستە داراییەکانی ھەرێم بە مووچە و غەیری مووچەشەوە ناھێنێت.
بەشێکی زۆری داھاتی عێراق پشت بە داھاتی نەوت دەبەستێت، بودجەی ساڵانەی عێراقیش بە رێژەی 90% یان زیاتریش بە پێی نرخی نەوت دەخەمڵینرێت، ھەر بۆیە بۆ رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ئەمساڵی عێراق نرخی یەک بەرمیل نەوت بە 45 دۆلار خەمڵێنرابوو، بەڵام ئێستا نرخی یەک بەرمیل نەوت بۆ سەروو 80 دۆلار بەرز بووەتەوە، لێرەدا پرسیارێک دروست دەبێت، لەو داھاتە زیادەی عێراق دەستی دەکەوێت ھیچ گۆڕانکارییەک بەسەر شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستاندا دێت بە مووچە و غەیری مووچەوە، ئەندامێکی خولی چواری پەرلەمانی عێراق وەڵامی ئەم پرسیارە دەداتەوە.
دانا جەزا، ئەندامی خولی چواری پەرلەمانی عێراق گوتی: "له یاسای بودجه‌دا ژماره‌یه‌ك دیاریده‌كرێت، كه هه‌ر وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی له سنووری ئه‌و ژماره‌یه پڕۆژه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، داهاتی عێراق زیاد ده‌كات و پاره‌یه‌كی زیاتر له‌به‌رده‌ستی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێت، به‌ڵام بودجه زیاد ناكات، به‌ڵكو ئه‌و زیاده‌یه كورتهێنانی پێپڕده‌كرێته‌وه".
عێراق چەند ملیار دۆلارێک داھاتی دەست دەکەوێت، جیاواز لەو بڕەی کە لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەدا دیاری کراوە، بەشێکی زۆری ئەو داھاتە بۆ پڕکردنەوەی کورتھێنانی بودجە تەرخان دەکات.
خالید حەیدەر، پسپۆڕی ئابووری و مامۆستای زانکۆ روونیكرده‌وه، به‌گوێره‌ی ئه‌و نرخه‌ی عێراق نه‌وتی فرۆشتووه، به‌غدا زیاتر له 35 ملیار دۆلاری ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌و بڕه پاره‌یه كورتهێنانی پێبڕده‌رێته‌وه و 22 ملیار دۆلاری زیاده‌ش ده‌مێنێته‌وه، ئاماژی به‌وه‌ش كرد، چه‌ند پێشنیازێك هه‌یه، یه‌كێك له‌و پێشنیازه، دانه‌وه‌ی قه‌رزی وڵاتانه.
ئەو بڕە داھاتەی کە بەھۆی زیادبوونی نرخی نەوتەوە دەست عێراق دەکەوێت، پێشنیازكراوه حکومەتی عێراق ئەو داھاتە وەکو پاڵپشتی بۆ پارێزگاکان و ھەرێمی كوردستان خەرج بکات، بۆ مەبەستی جیاجیا، بەدەر لە رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 عێراق.