فایزه‌ر حه‌بێكی بۆ تووشبووانی كۆرۆنا درووست كرد
K24- هه‌ولێر:
کۆمپانیای فایزه‌ر رایگەیاند، حه‌بێكیان به ناوی "پاکسلۆڤید" بۆ چارەسەری کۆرۆنا دروست کردووە، كه كاریگه‌رییه‌كه‌ی 89%ـه و ئه‌و تووشبووانه‌ی به‌كاریبهێنن، پێویستیان به نه‌خۆشخانه نابێت، كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئێستا چاوه‌ڕوانی په‌سه‌ندكردنی ئه‌و حه‌به ده‌كه‌ن.
کۆمپانیای فایزەر دوای دروستکردنی باشترین ڤاکسین ئێستا وەک خۆی ئاشكرایكرد، باشترین حەبی بۆ چارەسەری کۆرۆنا دروستکردووە، لە دوایین تاقیکردنەوەشدا دەرکەوتووە، کاریگەری حەبەکە لەسەدا 89یە.
کۆمپانیای فایزه‌ر ئاماژەی بەوەكرد، دروستکردنی ئەم حەبە هەنگاوێکی کاریگەرە بە ئاراستەی کۆتایهێنان بە پەتای کۆرۆنا و حەبەکە ناوی پاکسلۆڤیدە و لە ماڵەوە توشبووانی کۆرۆنا دەتوانن بەکاری بهێنن.
هێشتا کۆمپانیای فایزەر حەبەکەی رەوانەی دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمه‌ریکا نەکردووە، چونکە هەتاوەکو دامەزراوەی خۆراک و دەرمانی ئەمه‌ریکا پەسەندی نەکات؛ ناتوانرێت بەکاربهێنرێت.
بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای فایزەر گوتی: بە پەسەندکردنی حەبی پاکسلۆڤید، هەر توشبوویەک حەبەکە بخوات، لە هەر 10 تووشبوویەک لەوانەیە تەنیا یەکێکیان پێویستی بە نەخۆشخانە و چاودێری هەبێت.