"چاوه‌ڕێی هیچ مه‌كه و ڤاكسینه‌كه له منداڵه‌كه‌ت بده"
K24- مینیسۆتا- ئه‌مه‌ریكا:
منداڵان له ئه‌مه‌ریكا پرسیار له‌باوانیان ده‌كه‌ن (چۆن ده‌توانن جه‌ژنی سه‌ری ساڵ بێ ترس به‌سه‌ربه‌رن؟)، ئه‌وانیش پێیان ده‌ڵێن ڤاكسینه‌كه بۆ ته‌مه‌نی 5-11 ساڵ به‌رده‌سته و ده‌توانن وه‌ریگرن و بێ ترس جه‌ژنی خۆتان بكه‌ن.
ستیلا هۆنر، كه ته‌مه‌نی 11 ساڵه، دوێنێ (5ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری 2021) بووه یه‌كه‌مین منداڵ له هه‌ردوو شاری فارگۆ-ی نۆرس داكۆتا و شاری مورهید- ی مینیسۆتا، ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرت.
ستیلا هۆنر، به كه‌ناڵی ڤالی نیوز-ی وت: "ماوه‌یه‌كی دوورودرێژه چاوڕێم ڤاكسینه‌كه بۆ ئێمه‌ش ده‌سته‌به‌ربێت، بۆیه خۆشحاڵ بووم به ره‌زامه‌ندی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) بۆ پێدانی ڤاكسینه‌كه به منداڵانی ته‌مه‌ن 5-11 ساڵ".
رۆژی 5ی تشرینی دووه‌م، ستیلا له‌گه‌ڵ دایكی كه پزیشكه، چوو بۆ كلینیكی سانفۆرد له خۆرئاوای فارگۆ و بووه یه‌كه‌مین منداڵ له مۆرهید- فارگۆ، كه ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرت.
د. میلیسا هۆنر، پێیوایه ئه‌وه ده‌ستكه‌وتێكی گرنگه بۆ سنوورداركردنی په‌تای كۆڤید-19 و ده‌شڵێت: "كچه‌كه‌م یه‌كێكه له‌و سێ كچه‌ی كه ژه‌می یه‌كه‌می ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌رگرت".
د. هۆنر وتیشی: "ئامۆژگاری باوان ده‌كه‌م كه به‌زوترین كات ڤاكسینه‌كه له منداڵه‌كانیان بده‌ن، كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 5-11 ساڵدایه تا پارێزراو بن".
دواجار رۆژی 3ی تشرینی دووه‌م (نۆڤێمبه‌ری 2021)، سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) و ئیداره‌ی ده‌رمان و خۆراك FDA و لیژنه‌ی سه‌لامه‌تی له وه‌زاره‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌ندروستی ئه‌مه‌ریكا، ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕی كه منداڵانی 5-11 ساڵ ڤاكسنی ڤایزه‌ر و مۆدێرنا-یان پێبدرێت تا پارێزراوبن.
له ئه‌مه‌ریكا به ملیۆنان منداڵ شیاوه بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 5-11 ساڵاندایه، له‌نێویاندا ویلایه‌تی مینیسۆتا 500 هه‌زار منداڵ و ویلایه‌تی نۆرس داكۆتا 82 هه‌زار.
ئه‌م بڕیاره‌ی CDC له‌دوای ئه‌و تاقیكردنه‌وه چاودێرییانه دێت كه له‌ماوه‌ی هاوین-دا له‌سه‌ر هه‌ردوو ڤاكسینی مۆدێرنا و ڤایزه‌ر كردوونی، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ دڵنیابوون زانایان ژه‌مێكی گونجاویان دیاریكرد بۆ ئه‌وانه‌ی كه ڤاكسینه‌كه‌یان وه‌رگرت، سه‌ره‌ڕای وه‌رگرتنی كاتی دیاریكراو بۆ به‌شداریكردن ده‌رباره‌ی مه‌ودای سه‌لامه‌تی و سوودی ڤاكسینه‌كه.
د. جێرمی فاوست پسپۆری فریاكه‌وتن له پێگه‌ی ئینساید میدیسن له وتارێكدا نووسیویه‌تی: "ئێستا باوان دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی ڤاكسینی مۆدێرنا و ڤایزه‌ر له‌جیهاندا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌شزانن كه مردنی منداڵان به‌هۆی كۆرۆنا ڤایرۆس وه‌ك مردنی گه‌وران نییه".
به‌پێی داتاكانی زانكۆی جۆنز هۆبكنز بۆ زانست و سیستمی ئه‌ندازه‌یی، له ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 750 منداڵ مردوون له‌كۆی ئه‌و 70 هه‌زار منداڵه‌ی كه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه به‌هۆی په‌تای كۆڤید-19ه‌وه.
به‌ڵام د. فاوست ده‌ڵێت: "كاتێك به‌راوردی كۆڤید-19 ده‌كه‌ین به نه‌خۆشییه‌كانی دیكه‌ی وه‌ك نه‌خۆشی هه‌وكردنی جگه‌ر A، سورێژه‌ی ئه‌ڵمانی و دڕكه و مێكوته كه هه‌ریه‌كه‌یان كه‌متر بكوژی منداڵانن له‌چاو كۆڤید-19، به‌شێوه‌یه‌كی رۆتین رێنماییه‌كانیمان جێبه‌جێكردووه و ڤاكسینه‌كانیانمان بۆ منداڵه‌كانمان به‌كارهێناوه".
هه‌روه‌ها به‌پێی ئامارێكی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) زیاتر له 8300 منداڵ كه ته‌مه‌نیان له نێوان 5-11 ساڵدایه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه به‌هۆی كۆڤید-19ه‌وه.
یه‌كێك له شیكردنه‌وه‌كانی سه‌نته‌ری كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشییه‌كان و خۆپاراستن لێی (CDC) بۆ تۆماری چاكبووان، ده‌ریخستووه كه 30%ی ئه‌و منداڵانه‌ی كه گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه به‌هۆی تووشبونیان به كۆرۆنا ڤایرۆس هیچ حاڵه‌تێكی خراپی ته‌ندروستییان نه‌بووه.
هه‌روه‌ها راپۆرتێكی ئێن پی ئار ئه‌وه‌ی خستۆته‌ڕوو كه زیادبوونی ژماره‌ی منداڵان و هه‌رزه‌كاران كه گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه 5 هێنده زیادیكردووه له هاویندا به‌هۆی جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا ڤایرۆس- ده‌لتا.
ئێن پی ئار ده‌شڵێت: "زیاتر له 5200 منداڵ و هه‌رزه‌كار كه تێكڕای ته‌مه‌نیان له 9 ساڵدایه نیشانه‌كانی هه‌وكردنی ته‌واوی سیستمی جه‌سته‌یان هه‌بووه كه یه‌كێكه له حاڵه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به كۆڤید-19 و له‌ژێر چاودێری یه‌كه‌ی وردی پزیشكیدا بوون.
د. د‌یڤید كیمبرلین، پزیشكی منداڵان به نه‌خۆشییه درمییه‌كان له زانكۆی ئالاباما له برمنگهام به رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز-ی وتووه: "هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی ئه‌م ڤایرۆسه چاوه‌ڕواننه‌كراو و پێشبینی نه‌كراوه"، وتیشی: "پێویسته هه‌موو شتێك بكه‌ین و هه‌وڵبده‌ین بۆ پاراستنی خۆمان و منداڵه‌كانمان چونكه ئه‌م ڤایرۆسه به‌رده‌وام له نوێبوونه‌وه‌دایه".