ئۆزیل هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی له ئه‌ڵمانیا ناوه‌ته‌وه
مه‌سعوود ئۆزیل، یاریزانی به ڕه‌سه‌ن كوردی باكووری كوردستان كه ئێستا یاریی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا ده‌كات ڕه‌تی كردۆته‌وه كه پێش ده‌ستپێكی یارییه‌كان سروودی نیشتیمانی ئه‌ڵمانیا بڵێیته‌وه كه پێشتریش جیرۆم بواتینگ یاریزانی به ڕه‌سه‌ن غانی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا هه‌مان هه‌ڵوێستی ئۆزیلی هه‌بووه، به‌مه‌یش به‌شێك له میدیاكانی ئه‌ڵمانیا به‌تایبه‌تی رۆژنامه‌ی (دی فلیت) به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: ئۆزیلیش ره‌گه‌زپه‌رستی خۆی ده‌رخست و ناوی چووه پاڵ جیرۆم بواتینگ.
ئۆزیل له ئێستادا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ به‌شداریكردن له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا له ئاماده‌كاریدایه كه رۆژی هه‌ینی داهاتوو پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه ده‌ست پێده‌كات.
له چاپی دوێنێی رۆژنامه‌ی (دی فلیت)ـی ئه‌ڵمانیا، (فراو كییه پیتری) سه‌رۆكی حزبی (شوێنگره‌وه له پێناو ئه‌ڵمانیا) له دیمانه‌یكدا ده‌ڵێت: به‌داخه‌وه ئۆزیل ده‌بوو وێنه‌ی گه‌نجێكی باش بۆ نه‌وه‌كانی دوای خۆی پیشان بدات، به‌ڵام ئه‌و به‌و كرده‌وانه‌ی خۆی وه‌ك منداڵێكی لاده‌ر و خراپ ده‌رخست.
ده‌شڵێت: له جیاتی ئه‌وه‌ی ببێته پێشه‌وایه‌كی باش بۆ یاریزانه‌كانی دوای خۆی، بووه نموونه‌یه‌كی ناشیرین بۆ یاریزانه‌كانی داهاتووی ئه‌ڵمانیا كه نایه‌وێت سروودی نیشتیمانی ئه‌ڵمانیا بڵێیته‌وه.
مه‌سعوود ئۆزیل، هه‌فته‌ی رابردوو سه‌ردانی چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی كرد، دواتر بۆ ئه‌نجامدانی عه‌مره چووه شاری مه‌ككه له وڵاتی سعودیه، له‌مباره‌یه‌وه، (فراو كییه پیتری) سه‌رۆكی یه‌كێك له گه‌وره‌ترین حیزبه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت: ئۆزیل له لایه‌ك خۆی وه‌ك كه‌سێكی موسڵمان پیشان ده‌دات، به‌ڵام هه‌ڵسوكه‌وت و ره‌فتاره‌كانی ژیانی كه‌سیه‌تی ئۆزیل له ئه‌ڵمانیا و ئینگلته‌راش هیچ سیمایه‌كی موسڵمانانه‌ی پێوه دیار نییه و پابه‌ندیش نییه به ڕێنماییه‌كانی ئایینه‌كه‌ی.
هه‌فته‌ی رابردوو، ئه‌لێكسانده‌ر گاولاند، جێگری سه‌رۆكی هه‌مان حیزب، له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (فرانكفۆرت گیامین) هێرشی كرده سه‌ر (بواتینگ) و رایگه‌یاند راسته بواتینگ یاریزانێكی باشه، به‌ڵام ئه‌ڵمانیاییه‌كان حه‌زیان به ره‌فتاره‌كانی یاریزانی هاوشێوه‌ی بواتینگ نایه‌ت، بۆیه هه‌رگیز حه‌ز به نزیكی و دراوسێیه‌تی یاریزانێكی وه‌ك بواتینگ ناكه‌م.
گاولاند ده‌شڵێت: مه‌لایین ئه‌ڵمانی شانازی به هه‌ڵبژارده‌ی نیشتیمانی ئه‌ڵمانیا ده‌كه‌ن، بۆیه پێویسته یاریزانه بیانییه‌كان ئینتیمایی نه‌ته‌وه‌یی و سۆزی باوه‌ڕ و ئایینیان تێكه‌ڵی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا نه‌كه‌ن.
مه‌سعوود ئۆزیلـی ته‌مه‌ن 27 ساڵ، به ڕه‌سه‌ن كوردی باشووری كوردستانی توركیایه، به‌ڵام له ئه‌ڵمانیا له دایك بووه، یاریزانێكی ناوه‌ڕاستكاره و پێشتر یاریی بۆ یانه‌كانی شالكێ، ڤێرده‌ربرێمن و ریال مه‌درید كردووه، له هاوینی 2013ـه‌وه یاریی بۆ یانه‌ی ئارسێناڵ ده‌كات.