هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمه‌ریکا بەرزدەبێتەوە

ئه‌مه‌ریكا هاورده‌ی نه‌وتی عێراقی بۆ 187 هەزار بەرمیل به‌رزكرده‌وه‌
کێڵگەیەکی نەوتی لە ناسریە - فۆتۆ: AFP
کێڵگەیەکی نەوتی لە ناسریە - فۆتۆ: AFP

K24 – ھەولێر

فەرمانگەی وزەی ئەمه‌ریكا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمه‌ریکا بۆ 187 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرزبووەتەوە.

ئەو فەرمانگەیە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە هەفتەی رابردوودا ئەمه‌ریکا رۆژانە 5 ملیۆن و 319 هەزار بەرمیل نەوتی لە 9 وڵات هاوردەکردووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر رۆژانە 129 هەزار بەرمیل زیادیکردووە.

لەو هەفتەیەشدا رۆژانە 187 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق هاوردەکردووە، بەراورد بە هەفتەی پێشووتری بەرزبووەتەوە، کە رۆژانە 155 هەزار بەرمیلی هاوردەکردبوو.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە زۆرترین بڕە نەوت لە کەنەدا و مەکسیک و سعوودیە هاوردەکراوە.