به‌رهه‌م ساڵح: قبووڵ ناكه‌ین كووده‌تا به‌سه‌ر ده‌ستووردا بكرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ له تویتێكدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ی كه كرایه سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مه‌ترسیداره، جیا له‌وه‌ش تاوانێكه ده‌رهه‌ق به خه‌ڵكی عێراق.
به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی كه سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كرده ئامانج، پێویستی به یه‌كڕیزی هه‌یه، بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خراپه‌خوازان كه دژی عێراق و سه‌لامه‌تی گه‌له‌كه‌ی ده‌وه‌ستنه‌وه.
راشیگه‌یاند، قبووڵ ناكه‌ین عێراق به‌ره‌و پشێوی و كووده‌تا به‌سه‌ر رژێمه ده‌ستوورییه‌كه‌ی ببرێت.
كاتژمێره‌كانی دوای نیوه‌شه‌و بۆ به‌ره‌به‌یانی 7ی تشرینی یه‌كه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021، به دوو درۆنی بۆمبڕێژكراو له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌تا هه‌واڵی برینداربوونی بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام دواتر خۆی و شانه‌ی ئه‌منی عێراقیش برینداربوونی كازمییان ره‌تكرده‌وه.
شڤان جه‌باری، په‌یامنێری كوردستان24 له به‌غدا رایگه‌یاند، هێرشه‌كه به دوو فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بووه.