ورده‌كاری كۆبوونه‌وه‌ی نێوان فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس و مسته‌فا كازمی ده‌خرێته‌ڕوو
K24- هه‌ولێر:
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراقیی ئاگادار ورده‌كاری له‌باره‌ی سه‌ردانه چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كه‌ی ئیسماعیل قائانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران دوای چه‌ند كاتژمێرێك له هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ به‌غدا ئاشكرا كرد.
ئه‌و سه‌رچاوانه كه ئاماژه به ناوه‌كانیان نه‌كراوه، به كه‌ناڵی "رووسیا الیوم"ـیان راگه‌یاندووه، "شه‌وی رابردوو قائانی گه‌یشتووه‌ته به‌غدا و راسته‌وخۆ سه‌ردانی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی كردووه و چاوی به مسته‌فا كازمی كه‌وتووه".
ئاماژه‌ییان به‌وه‌شدا، "له دیداره‌كه‌ی قائانی و كازمیدا تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی تیرۆركردنی كازمی و قائانی بۆ كازمی دووپاتیكرده‌وه، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌ڕه‌شه‌كردن كه رووبه‌ڕووی كازمی كراونه‌ته‌وه، نوێنه‌رایه‌تی تاران ناكات و ئێران په‌یڕه‌وی ئه‌و جۆره سیاسه‌ته ناكات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودس بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، سه‌ركردایه‌تی ئێران به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌وڵی تیرۆركردنی ئه‌و ره‌ت ده‌كاته‌وه".
به‌گوته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، "قائانی دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ كازمی، راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی گرووپه چه‌كداره‌كان و سه‌ركرده‌ی سیاسی كۆبووه‌ته‌وه و پێیان راگه‌یاندووه، كه ده‌بێت كار له‌سه‌ر هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه بكه‌ن و به‌ره‌و هه‌ڵچوون هه‌نگاو نه‌نێن".
هه‌روه‌ك ئیسماعیل قائانی چاوی به عه‌مار حه‌كیم، سه‌ركرده‌ی ره‌وتی حیكمه كه‌وتووه و داوای لێ كردووه، هه‌وڵه‌كانی بۆ هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به‌كاربهێنێت.
سه‌رچاوه‌كان دووپاتیان كرده‌وه، "بڕیاره ئه‌مشه‌و قائانی له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق كۆببێته‌وه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه، كه ناوی نه‌هێناون، بڵاویكرده‌وه، گرووپێكی چه‌كداریی سه‌ر به ئێران فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان ئاراسته‌ی ماڵی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه.
H.B