رۆیته‌رز: گرووپێكی سه‌ر به ئێران به هێرشكردنه سه‌ر ماڵی كازمی تۆمه‌تبار ده‌كرێت

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵی "رۆیته‌رز" له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه، كه ناوی نه‌هێناون، بڵاویكرده‌وه، گرووپێكی چه‌كداریی سه‌ر به ئێران فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانیان ئاراسته‌ی ماڵی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران كردووه.
دوو به‌رپرسی ئه‌منی و سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌و گرووپه چه‌كداره‌ی كه هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، به ئاژانسه‌كه‌یان راگه‌یاندووه، ئه‌وانه‌ی هێرشه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، له لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتیوانی ده‌كرێن.
به‌ره‌به‌یانی یه‌كشه‌ممه (7ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021)، له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه هێرشكرایه سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق.
ئه‌و هێرشه و هه‌وڵی تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی، له ئاستی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی كاردانه‌وه‌ی به‌دوادا هات و ئیدانه كرا.
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز