نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: 281 ملیۆن په‌نابه‌ر له جیهاندا هه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
راپۆرته میدیاییه‌كان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، 504 كۆچبه‌ری نایاسایی گه‌یشتنه كه‌ناراوه‌كانی به‌ریتانیا، كه له رێگه‌ی فه‌ره‌نساوه په‌ڕینه‌وه.
سه‌رچاوه میدیاییه‌كان رایانگه‌یاند، له میانی 14 گه‌شتی جیاوازدا، 504 كۆچبه‌ری نایاسایی له فه‌ره‌نساوه به‌ره‌و به‌ریتانیا، په‌ڕینه‌وه.
راشیانگه‌یاند، 307 كۆچبه‌ری نایاسایی له‌م رێگه‌وه ویستیان به‌ره‌و به‌ریتانیا بپه‌ڕنه‌وه، به‌ڵام بێ سوود بوو.
جه‌ختیانكرده‌وه، به‌ره‌به‌یانی دوێنێ (9ـی تشرینی دووه‌م / نۆڤێمبه‌ر) ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ریتانیا ده‌ستیانكرد به گه‌ڕان و پشكنین بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ئه‌و كه‌شتی و به‌له‌مانه‌ی كه گه‌یشتن به وڵاته‌كه‌یان، ئه‌میش به‌هۆی ئه‌گه‌ری هه‌بوونی قوربانی.
ئاماژه‌یانپێكرد، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه به‌سه‌لامه‌تی په‌ڕینه‌وه، گه‌یه‌ندرانه شوێنی گونجاو و جل و به‌رگ و كه‌ره‌سته‌ی پێویستیان بۆ دابینكرا.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له رێگه‌ی 25 به‌له‌مدا، 853 كۆچبه‌ر گه‌یشتوونه‌ته به‌ریتانیا، كه ئاسته‌كه‌ی به‌رزبووه‌ته‌وه، كۆی گشتی له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 22090 كه‌س گه‌یشتوونه‌ته له‌نده‌ن، به به‌راورد له‌گه‌ڵ 2020 رێژه‌كه بۆ سێ هێنده به‌رز بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی به‌شی سه‌رژمێری رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، 281 ملیۆن كه‌س وڵاته‌كانیان جێهێشتووه، كۆچبه‌ران به رێژه‌ی له سه‌دا 3.6 پێكهاته‌ی جیهان پێك دێنن.
لیو زینمین، یاریده‌ده‌ری ئه‌مینداری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، په‌تای كۆرۆنا كاریگه‌ری بۆ سه‌ر رێژه‌ی كۆچكردن دروستكردووه.
راشیگه‌یاند، سێبه‌شی كۆچبه‌ران له 20 وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، پشكی شێریش به‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌وێت، كه 51 ملیۆن كۆچبه‌ر رووی تێكردووه، ئه‌ڵمانیاش به دووه‌م وڵات ئه‌ژمار ده‌كرێت كه 16 ملیۆن كۆچبه‌ری حه‌واندووه‌ته‌وه.