نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: دۆخی په‌نابه‌ران لەسەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندا کارەساتبارە
K24- هه‌ولێر:
نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە وڵاتی بێلاڕووس رایگه‌یاند، دۆخی په‌نابه‌ران لەسەر سنووری بێلارووس و پۆڵەندا کارەساتبارە و، پێشبینی خراپتربوونی دۆخەکە دەکەین، هەروەها گوتی: هاریکاری مرۆیی بۆ ماوەی چەند رۆژێك دەگەیەننە په‌نابه‌ران، بەڵام نەتەوە یەکگرتووەکان نایەوێت کەمپێکی هەمیشەیی لەو سنوورە هەبێت.
له‌و باره‌یه‌وه مۆلۆسیۆ مامۆ، نوێنه‌ری كۆمسیۆنی كاروباری كۆچبه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ناسراو به (UNHCR) گوتی: پێم وایە دۆخەکە زۆر کارەساتبارە، رۆژ لە دوای رۆژیش کارەساتبارتر دەبێت، بۆیە دەبێت شتێك بکەین.
هه‌وره‌ها دووپاتیكرده‌وه، هەر زوو کارێکمان کرد، بۆ ئەوەی یارمەتی مرۆیی لە رێگەی خاچی سوورەوە بۆ ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام بێت و، بیگەیەنیە خزمەتی کۆچبەران، تا چەند رۆژێکی دیکەش بەردەوام دەبین.
جه‌ختیشیكرده‌وه، ئەوەی ئێمە خوازیار نین و نامانەوێت، ئەوەیە کە نامانەوێت کەمپێك لێرە بە فۆرمی هەمیشەیی هەبێت.
ئه‌م گوتانه‌ی نوێنه‌ری كۆمسیۆنی كاروباری كۆچبه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كاتێكدان، به سه‌دان گه‌نجی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك قاچاخچییه‌وه هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون و گه‌یه‌ندراونه‌ته سنووری وڵاتانی بێلاڕووس، لیتوانیا و پۆڵه‌ندا و ئێستا له دۆخێكی زۆر هه‌ستیاری مرۆییدان و ژیان و گوزه‌رانیان به‌هۆی ناله‌باری دۆخی كه‌ش و هه‌وا و مامه‌ڵه‌ی خراپی پاسه‌وانانی سنووری ئه‌و وڵاتانه و ته‌له‌به‌ندكردنی سنووره‌كان، زۆر خه‌راپه و كاردانه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوای خۆیدا هێناوه.
H.B