مامۆستایه‌كی زانكۆ: دەستوور پێویستییەكی مێژووییە
K24 – هه‌ولێر:
ھەموومان لە سەر ئەوە كۆكین كه نووسینەوەی دەستوور بۆ ھەرێمی کوردستان سەقامگیریی زیاتر بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێم زامن دەکات، بەڵام ئەوەش ناشارینەوە ھێشتا ئاستەنگ و ڕێگری ھەیە لەبەر دەم چۆنێتی نووسینەوە دەستوور.
فارووق رەفیق نووسەر و لێکۆڵەر رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌ستوورێكی مه‌حكه‌م هه‌بێت، تێیدا كه‌رامه‌تی مرۆڤه‌كان پارێزراو بێت، ئه‌وكات كیان و وڵات ده‌پارێزرێت، بۆیه له ئێستادا كه ئه‌م وڵاته ده‌ستووری تێدا نییه، بۆیه هه‌ندێك كار له سه‌ر شكاندنی یه‌كتری ده‌كه‌ن، دواتر جانتاكه‌ی هه‌ڵده‌گرێت و ده‌ڕوات، به‌ڵام له‌كاتی هه‌بوونی ده‌ستوورێكی باش، به‌ر له‌وه‌ی كۆچ بكات، چه‌ند جارێك بیر ده‌كاته‌وه ئینجا بڕیار ده‌دات.
عومەرنوورەدینی مامۆستای زانکۆ، سه‌باره‌ت به پرسی ده‌ستوور ئاماژه‌یپێكرد، ئەو چەمکانەی دەستوور و نووسینەوەی، کە تا ئێستا ئاستەنگ لە بەردەمیاندا ھەیە، چونێتی داڕشتنەوەی زمان و ئایینەکانە، لە کاتێکدا کە ھەرێمی کوردستان بە پێکەوە ژیانی ئایینەکان بە ناوبانگە و ساڵانێکیشە پارێزگاری لەم پێکەوە ژیانە کردووە، دەبێت ھەمووان ئەوە بزانن سەرەڕای ھەموو ناکۆکییەکان دەستوور پێویستییەكی مێژووییە و ھەموومان بەرپرسیارین لەوەی بە زووترین کات ئامادە بکرێت.
ھەوڵەکانی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی كوردستان بەردەوامن بۆ ئەوەی پەرلەمانی کوردستان کۆدەنگی ھێز و لایەنە سیاسییەکان دروست بکات بۆ ئەوەی لیژنەی نووسینەوەی دەستوور جارێکی دیکە دروستبکرێتەوە تا نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان خێراتر بکرێت و وەک ھەر وڵاتێکی دیکە ھەرێمی کوردستانیش ببێتە خاوەنی دەستوورێک کە زامنی ماف و ئازادییەکانی سەرجەم گەلی كوردستان بكات.