توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ 18 جۆر ڤایرۆسی مه‌ترسیدار له بازاڕه‌كانی چین ئاشكرا ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی له‌سه‌ر بازاڕه‌كانی چین كراوه، كه ده‌ركه‌وتووه 18 ڤایرۆس ده‌بنه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره له‌و بازاڕانه‌ی تێیدا ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان و گوشتی ئاژه‌ڵی ماڵی، ماسی و مریشكی لێده‌فرۆشرێت، توێژه‌ران هۆشداری له درووستبوونی په‌تایه‌كی دیكه ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی یه‌كێك له گریمانه‌كان له باره‌ی بنه‌چه‌ی كۆرۆنا، ئه‌و ڤایرۆسه له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی شاری وهان له چین سه‌ریهه‌ڵداوه، بۆیه ئه‌مه سه‌رنجی توێژه‌رانی راكێشاوه و زیاتر له‌و ڤایرۆسانه ده‌كۆڵنه‌وه، كه له‌و بازاڕانه گشتی تێدا ده‌فرۆشرێت.
رۆژنامه‌ی "سه‌ن"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ له‌سه‌ر 12 جۆر ئاژه‌ڵه‌ی كێوی كراوه، كه له بازاڕه‌كانی فرۆشتنی گۆشت و میوه له چین نموونه‌یان لێوه‌رگیراوه، ده‌ركه‌وتووه 71 ڤایرۆس هه‌ن، كه 18 ڤیرۆس له‌وانه مه‌ترسی گه‌وره‌ن له‌سه‌ر مرۆڤایه‌تی و ته‌نانه‌ت ئاژه‌ڵیش.
به‌گوێره‌ی زانیاری توێژه‌ره‌كان، ئه‌وه‌ی زیاتر جێی نیگه‌رانییه، ئه‌و میكرۆبانه‌ن له‌سه‌ر ئاژه‌ڵی "زیباد" هه‌یه، كه جۆره ئاژه‌ڵێكه زیاتر به شه‌وان ده‌رده‌كه‌وێت و له شێوه‌یدا له پشیله ده‌چێت، ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ش یه‌كێك له‌وانه‌ی ڤایرۆسی "سارس"ی له شه‌مشه‌مه‌كێوه‌ره‌وه بۆ مرۆڤ له چین له ساڵی 2002.
ئێردواد هۆلمز، كه سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كه‌یه، له‌هه‌مانكاتدا زانیا زینده‌ورزانی گه‌شه‌سه‌ندنه له زانكۆی سیدنی له ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و توێژینه‌وه‌یه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر بازرگانی ئاژه‌ڵی كێوی و بازاڕی ئاژه‌ڵی ماڵی له په‌تا و نه‌خۆشی نوێ.
گوتیشی: گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین جۆری ڤایرۆس "زیباد"ه‌وه بۆ مرۆڤ ره‌نگه به ئاسانی ببێته هۆی درووسبوونی كاره‌ساتی نوێی ته‌ندروستی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاژه‌ڵانه هه‌ندێك كه‌س بۆ كاتبه‌سه‌ربردن و خۆشی ده‌یكڕن، كه هه‌ڵگری چه‌ندین نه‌خۆشی ڤایرۆسین.
توێژه‌ره‌كان هۆشدارییان له‌وه ده‌ده‌ن، كه په‌تای داهاتوو ره‌نگه به قه‌باره‌ی تاعون بێت، كه له سه‌ده‌ی رابردوودا 75 ملیۆن كه‌سی كوشتووه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا به فه‌رمی له مانگی دیسه‌مبه‌ری 2019 له چین تۆماركرا، گومان ده‌كرێت ئه‌و ڤایرۆسه له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ گوازرابێته‌وه، له یه‌كێك له بازاڕه‌كانی شاری وهان، به‌ڵام گریمانه‌ی ئه‌وه‌ش هه‌یه، كه ئه‌و ڤایرۆسه له تاقیگه‌یه‌كی چینه‌وه دزه‌ی كردبێت.