دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان كێڵگه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان له ئه‌فغانستان ده‌بووژێنه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانستان، ژماره‌یه‌كی زۆری جووتیاران كێڵگه‌كانیان به مادده‌ی ئه‌فیون داده‌چێنن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ وشكه‌ساڵی، قه‌یرانی ئابووری و داخستنی سنووره‌كان به‌ڕووی وڵاته‌كه‌یاندا ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرایكرد، بازاڕی ئه‌و رووه‌كانه‌ی سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌رن له ئه‌فغانستان بووژاوه‌ته‌وه و ده‌یان كه‌س له‌و وڵاته به ئاشكرا خۆیان به بازرگانیكردن به مادده‌ی ئه‌فیونه‌وه سه‌رقاڵكردووه، كه سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی هێرۆیینه و له وڵاتانی رۆژئاوا ساغ ده‌كرێته‌وه.
وه‌ك ئه‌و رۆژنامه‌یه له‌سه‌ر زاری جوتیاران ئاماژه‌ی پێداوه، ئه‌وان له كێڵگه‌كانیان كه پێشتر به گه‌نم و گه‌نمه‌شامی دایانده‌چاندن، ده‌ستیان به چاندنی رووه‌كی خشخاش كردووه، كه مادده‌ی ئه‌فیونی لێ ده‌رده‌هێنرێت، كه سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی مادده‌ی هێرۆیینه، چونكه وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن: به‌هۆی وشكه‌ساڵی، سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و داخستنی سنووره‌كان كشتوكاڵی یاسایی له وڵاته‌كه‌یان هیچ قازانجێكی نه‌ماوه.
ساڵح محه‌مه‌دی 55 ساڵ، جوتیارێكی ئه‌فغانییه و باوكی 7 منداڵه و گوتی: "لێره هه‌موویان هه‌ژارن، ئه‌گه‌ر رووه‌كی خشخاش نه‌چێنین هه‌ژارتر ده‌بین، چونكه به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كانی دیكه‌مان هیچ بازاڕێكیان نییه".
روونیشیكرده‌وه، رووبه‌ری زه‌ویه داچێندراوه‌كانی به رووه‌كی خشخاش له 10 دۆنمه‌وه بۆ 16 دۆنم زیادی كردووه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی زیادكردنی به‌رهه‌می مادده‌ی ئه‌فیون.
له ساڵی رابردوو رووبه‌ری زه‌ویه داچێندراوه‌كان به رووه‌كی خشخاش له ئه‌فغانستان به رێژه‌ی 37% زیادیكرد و گه‌یشته زیاتر له 2 ملیۆن و 326 هه‌زار دۆنم.
نور ئه‌حمه‌دیش كه جوتیارێكی دیكه‌یه و ته‌مه‌نی 30 ساڵه، گوتی: ئه‌و هه‌موو زه‌وییه‌كه‌ی به رووه‌كی خشخاش داده‌چێنێت، ئه‌گه‌ر بتوانێت تێچووی په‌ینی كیمیایی بۆ زه‌وییه‌كانی دابین بكات.
ئه‌حمه‌د كه باوكی 6 منداڵه گوتیشی: جگه له ئه‌فیون، هیچ كشتوكاڵێكی دیكه قازانجی نییه.
كه‌سانی نێوه‌ندگیر به‌رهه‌می ئه‌فیونی خاو له جوتیارانی گونده‌كان ده‌كڕن و ده‌یگوازنه‌وه بۆ بازاڕه هه‌رێمییه‌كان، له‌وێش بازرگانه‌كانی كۆكڕ (جملة) بڕێكی زۆری ئه‌و به‌رهه‌مانه به كۆ ده‌كڕن و مادده‌ی هێرۆیینی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنن، پاشان له‌ڕێگه‌ی وڵاتانی پاكستان و ئێرانه‌وه به‌قاچاغ هه‌نارده‌ی وڵاتان ده‌كرێت، زۆرێكیش له‌و ماددانه به‌قاچاغ ره‌وانه‌ی رۆژئاوا ده‌كرێت.
جووتیارێكی دیكه‌ی ته‌مه‌ن 80 ساڵی به‌ناوی عه‌بدولحه‌مید گوتی: زه‌وییه‌كه‌ی كه ماوه‌ی 100 ساڵه وه‌ك میرات بۆیان ماوه‌ته‌وه و هه‌ر له‌كۆنه‌وه باخی هه‌ناری ئه‌فغانی بووه، ئێستا گۆڕیویانه بۆ زه‌وی داچاندنی رووه‌كی خشخاش، چونكه قازانجی زیاتره.
عه‌بدولحه‌مید بۆ رۆژنامه‌ی "نیۆیۆرك تایمز" گوتی: "نه ئاو و نه به‌رهه‌می كشتوكاڵی باش هه‌یه".
دوای چه‌ند رۆژێك له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ده‌سه‌ڵات له ئه‌فغانستان، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌ڵێنیدا كه رێگه به دروستكردنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ناو وڵاته‌كه‌یان ناده‌ن، كه به‌هاكه‌ی به ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت.
به‌گوێره‌ی داتاكان، %85ی به‌رهه‌می ئه‌فیونی هه‌موو جیهان ته‌نها له وڵاتی ئه‌فغانستان به‌رهه‌مده‌هێنرێت.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ده‌سه‌ڵات، وڵاتی ئه‌فغانستان رووبه‌ڕووی دۆخێكی سه‌ختی ئابووری بووه‌ته‌وه، وێڕای بلۆككردنی 9 ملیار دۆلار له باڵانسی بانكی ناوه‌ندی ئه‌و وڵاته له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه و سه‌پاندنی سزای دارایی‌ش سیسته‌می بانكیی له ئه‌فغانستان ئیفلیج كردووه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، دوای مانگی ئاب/ ئۆگه‌ستسی ئه‌مساڵ، ئابووری ئه‌فغانستان به‌ڕێژه‌ی 40% داكه‌وتووه و هۆشداری ئه‌وه‌شی دا، كه پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی زستانی ئه‌مساڵ زۆرترین ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست برسێتییه‌وه بناڵێنن.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو، قاری سه‌عید خۆستی، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌ته‌كه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان به‌ڵێنیدا، له‌سه‌ر رێگریكردن له گه‌شه‌سه‌ندنی بازرگانیكردن به مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌و وڵاته جددیتر ده‌بن.
حكومه‌تی پێشووی ئه‌فغانستان، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتگیریی ده‌كرا و له ناوه‌ڕاستی مانگی ئابی ئه‌مساڵ رووخێنرا، به فه‌رمی رووبه‌ڕووی بازرگانیكرن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌بوویه‌وه.
بازرگانانی ئه‌فیون، كه ئێستا له شوێنه گشتییه‌كانی شاری تالوكان به ئاشكرا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن، جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، له سه‌رده‌می حكومه‌تی پێشووش ئه‌وان له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كانه‌وه كاره‌كانیان له‌سه‌ر رووبه‌رێكی زۆر به‌رفراوان له گونده‌كانی كه‌رتی قه‌نده‌هار به‌ڕێوه‌ده‌برد.
رۆژنامه‌ی "وۆڵ ستریت جۆرنال" له‌سه‌ر زاری ئه‌و بازرگانانه بڵاویكرده‌وه، بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ست له كاروباره‌كه‌یان وه‌رنادات و به‌ئازادانه كاری خۆیان ده‌كه‌ن.
H.B