"شاندێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات"

"داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی كرا هه‌فتانه‌ راپۆرتی به‌دواداچوونی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن"
گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدا
گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدا

K24 – هەولێر:

وەزارەتی کارەبای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، شاندێكی وه‌زاره‌تی كاره‌با سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریدا داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی كرا هه‌فتانه‌ راپۆرتی به‌دواداچوونی خۆیان پێشكه‌ش بكه‌ن.

راشیگه‌یاند شاندێکی وەزارەتی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بە سەرپەرشتیی کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا لەسەر بانگهێشتی وەزارەتی کارەبای عێراق، سەردانی بەغدا دەکات.