لە سێ رۆژدا 2 کچە خوێندکار لە سلێمانی خۆیان کوشت
K24 – سلێمانی
تەرمی کچێکی دیکەی 17 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی، بەپێی قسەی بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانیش، رووداوەکە "خۆکوژی" بووە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بە کوردستان24ی راگەیاند: "شەوی رابردوو کچێکی تەمەن 17 ساڵە بەناوی (ش.ج) لە ماڵەکەی خۆیاندا بە چەکی دەمانچە خۆی کوشتووە".
گوتیشی: "لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە، بە گوتەی کەسوکاری کچەکە کێشەی لەگەڵ ماڵەوەیان و کەس نەبووە".
ئەمە لەکاتێکدایە دوو رۆژ لەمەوبەر و 29/11/2021، کچێکی دیکە بەناوی ( د.أ.م) ته‌مه‌ن 16 ساڵ، له خوێندنگه‌ی "شه‌پۆل"ـی كچان له گه‌ڕه‌كی "ئیبراهیم ئه‌حمه‌د"ی شاری سلێمانی بە دەمانچە خۆی کوشت.
بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو رۆژە نه‌چووه‌تە هۆڵی پراكتیكی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر، به دوو له هاوڕێكانی وتووه: "بێ تاقه‌تم" و ده‌ستبه‌جێ به ده‌مانچه‌ی ماڵه‌وه‌یان كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.