"بێ تاقه‌تم" دوا وشه‌ی ئه‌و كچه‌ی ئه‌مڕۆ له پۆله‌كه‌یدا كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و كچه‌ی ئه‌مڕۆ له پۆله‌كه‌یدا باكی به‌وه نه‌بوو مامۆستا به نه‌هاتوو ئه‌ژماری بكات و نه‌چووه هۆڵی پراكتیكی وانه‌ی كۆمپیوته‌ر، به دوو له هاوڕێكانی وتووه: "بێ تاقه‌تم" و ده‌ستبه‌جێ به ده‌مانچه‌ی ماڵه‌وه‌یان كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
رووداوه‌كه هێنده خێرا رووی دا، دوو هاوڕێكه‌ی هه‌رگیز بڕوایان به‌وه نه‌كردووه، "د.أ.م"ی ته‌مه‌ن 16 ساڵ به‌و خێراییه كۆتایی به ژیانی خۆی بهێنێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (29ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2021)، له خوێندنگه‌ی "شه‌پۆل"ـی كچان له گه‌ڕه‌كی "ئیبراهیم ئه‌حمه‌د"ی شاری سلێمانی "د.أ.م"، كه وه‌ك رۆژانی ئاسایی چووبووه خوێندنگه و له پۆلدا بوو، جیاواز له رۆژانی دیكه ده‌مانچه‌یه‌كی ماڵه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ خۆی بردبوو، وه‌ك هاوڕێكانی بۆ پۆلیس وتوویانه، "ته‌نانه‌ت تاقەتی نه‌بوو بێته هۆڵی كۆمپیوته‌ر و وانه‌ی پراكتیكی كۆمپیوته‌ری پۆلی 10ی ئاماده‌یی بخوێنێت".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، "پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و كچه خۆی له‌ناو به‌رێت، دوو ده‌سته خوشكی له‌گه‌ڵی ماونه‌ته‌وه و پێیان وتووه چیته.. وه‌ره بۆ هۆڵی پراكتیكی، ئه‌ویش وتویه‌تی تاقه‌تم نییه، خۆم ئه‌كوژم، ئه‌وانیش بڕوایان نه‌بووه و وتویانه باسی چی ئه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌جێ ده‌مانچه‌ی له جانتاكه‌یدا ده‌رهێناوه".
گوتیشی: "ئه‌و دوو ده‌سته خوشكه‌ی كه زانیویانه ده‌مانچه‌كه راستییه، زۆر شڵه‌ژاون و به تاو رایانكردووه، ئه‌و كچه‌ش كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه".
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوتیشی: "بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و تیمی لێكۆڵه‌ر چوونه‌ته شوێنی رووداوه‌كه و به‌ڵگه‌ی تاوان كاری خۆی كردووه، ته‌رمه‌كه‌ی له پزیشكی داد توێكاری بۆ كراوه و راده‌ستی كه‌سوكاری كراوه‌ته‌وه".
دوای رووداوه‌كه، به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندرووستی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا، رووداوه‌كه‌ی به "نه‌خوازراو" وه‌سفكرد.
سامان نادر، به‌رپرسی سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرا (122) به سۆشیالمیدیای به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی راگه‌یاندووه، دوای رووداوه‌كه تیمەکانی سەنتەری فریاکەوتنی خێرایی 122 له باره‌ی ئه‌و رووداوه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار رێكاری پێویستیان گرتووه‌ته‌به‌ر.
هاوكات مامۆستاكان و ئیداره‌ی خوێندنگاكه، بڕیاریان دا كچه خوێنكاره تاساو و شڵه‌ژاوه‌كانی هاوڕێی و پۆله‌كانی دیكه‌ی خوێندنگه‌كه ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كانی پۆلیس بتوانن رێكاره یاساییه‌كان بگرنه به‌ر و كاریگه‌ری رووداوه‌كه له‌سه‌ر ده‌سته‌خوشكه‌كانی "د.أ.م" كه‌متر بێته‌وه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، بۆ كوردستان24 روونیشیكرده‌وه، تا ئێستا كه‌سوكاری هیچ سكاڵایه‌كیان تۆمار نه‌كردووه و سه‌رقاڵی مه‌راسیمی پرسه‌ی رۆڵه‌كه‌یانن.
ئه‌مه یه‌كه‌م رووداوی خۆكوشتنی ژنان نییه له ماوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان له سنووری سلێمانی رووبدات. له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا، كچێكی دیكه‌ی خوێندكاری كۆلیژی پزیشكی له شوقه‌كانی هه‌واری شاری سلێمانی خۆی هه‌ڵدایه خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كانی خۆكوشتنی ئافره‌تان به هۆی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵگه‌كان ده‌بێته‌وه و له كۆمه‌ڵگه داخراوه‌كاندا تێبینی هه‌ڵكشانی حاڵه‌ته‌كان كراوه، به تایبه‌تی دوای په‌ره‌سه‌ندنه ته‌كنۆلۆژییه‌كان و بڵاوبوونه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ساڵانه له هه‌رێمی كوردستاندا، له 25ی نۆڤه‌مبه‌ردا هه‌ڵمه‌تێكی 16 رۆژه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان به‌ڕێوه‌ده‌چێت و له میانه‌یدا چه‌ندین كۆڕ و كۆبوونه‌وه و كۆنفرانس به به‌شداری كه‌سایه‌تییه سیاسی و ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی دۆسییه‌ی "د.أ.م" و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان، به‌ڕێوبه‌ری په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی پۆلیسی سلێمانی ئاشكرایكرد، رێكاره یاساییه‌كان ده‌گیرێنه به‌ر، به پرس‌وڕای خێزانه‌كه‌ی و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ژماره‌ی مۆبایل و ئه‌كاونته‌كانی ئه‌و كچه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌پشكێنرێن.
سه‌باره‌ت به خاوه‌ندارێتی ده‌مانچه‌كه‌شه‌وه، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی سلێمانی گوتی: له لێكۆڵینه‌وه‌داین و پۆلیس له باره‌ی ده‌مانچه‌كه‌وه به‌دواداچوون ده‌كات.
له هه‌رێمی كوردستان، بۆ پرسه‌كانی په‌یوه‌ست به ژنان و ئه‌و توندوتیژیانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه، كار به یاسای ژماره (8)ی ساڵی 2011ی تایبه‌ت به بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ده‌كرێت.