بلیتی یاریی كۆتایی جامی رۆژئاوای ئاسیا نرخێكی خه‌یاڵی تێپه‌ڕ كرد
نرخی بلیتی یاریی كۆتایی جامی رۆژئاوای لاوانی ئاسیا له بازاری ڕه‌ش نرخێكی خه‌یاڵی تۆمار كرد و پێشبینی ده‌كرێت زیاتر له 25 هه‌زار هانده‌ر له یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان عێراق و لوبنان ئاماده بن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1 دێسێمبه‌ری 2021، له یاریگه‌ی مه‌دینه له به‌غدا یاریی كۆتایی جامی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا له نێوان عێراق و لوبنان له كاتژمێر 07:00ـی ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م یارییه بڕیار بوو له كۆمه‌ڵگه‌ی وه‌رزشی شاری به‌سره به‌ڕێوه‌بچێت، عه‌دنان درجال وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عێراق ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی یارییه‌كه بۆ شاری به‌غدا بگوازرێته‌وه.
به گوێره‌ی میدیاكانی عه‌ره‌بی عێراقی، نرخی بلیتی یارییه‌كانی جامی رۆژئاوای ئاسیا به 5 هه‌زار جێگیر كراوه، به‌ڵام له‌وه‌ته‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ست به فرۆشتنی بلیتی یارییه‌كه كراوه و نرخی بلیته‌كه له بازاری ڕه‌ش 20 هه‌زاری تێپه‌ڕاندووه و یاریگه‌كه‌ش شوێنی 30 هه‌زار هانده‌ر ده‌گرێت و پێشبینی ده‌كرێت یارییه‌كه پڕ بێت له هانده‌ران.
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق به راهێنه‌رایه‌تی عیماد محه‌مه‌د له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له كۆی 4 یاری 3 سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا و به كۆكردنه‌وه‌ی 9 خاڵ به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته یاریی كۆتایی، له ریزه‌كانی عێراق چوار یاریزانی كورد یاری ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی لوبنانیش له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م كه یارییه‌كانی له‌سه‌ر یاریگه‌ی فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر ئه‌نجام دا، له كۆی 3 یاری 2 سه‌ركه‌وتن و به‌رامبه‌ربوونێكی به‌ده‌ستهێنا و به 7 خاڵ به پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی جامی لاوانی رۆژئاوای ئاسیا.