سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ هاته ده‌نگ
دوای ئه‌وه‌ی لیۆنێل مێسی حه‌وته‌مین خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری برده‌وه، مشتومڕیكی زۆری له سۆشیاڵ میدیا به دوای خۆیدا هێنا، به‌شێك بۆچووینان وابوو لیڤاندۆڤسكی شایسته‌تر بوو له مێسی، له به‌رامبه‌ردا سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ له‌سه‌ر مێسی هاته ده‌نگ.
لیۆنێل مێسی له مه‌راسیمێكدا كه له پاریس به‌ڕێوه‌چوو، به كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین ده‌نگ خه‌ڵاتی حه‌وته‌می باڵۆن دۆری به جیاوازی ته‌نیا 13 خاڵ له‌گه‌ڵ لیڤاندۆڤسكی برده‌وه.
باسكاڵ فێری سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فرانس فووتبۆڵ له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له تویته‌ری ده‌زگا میدیایه‌كه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: گوێم له هه‌ندێك قسه هه‌یه كه ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌وه‌ی مێسی باڵۆن دۆری ئه‌مساڵی بردووه‌ته‌وه، ئه‌و خه‌ڵاته به‌های خۆی له‌ده‌ست داوه، له كاتێكدا ئێمه باسی لیۆنێل مێسی ده‌كه‌ین كه به‌بێ هیچ گوومانێك یه‌كێكه له پێنج گه‌وره‌ترین یاریزانه‌كانی هه‌موو سه‌رده‌مه‌كان، بۆیه ئاستبه‌رزی ئه‌و یاریزانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی ده‌نگده‌ر دروست كردووه و وایكردووه به‌رده‌وام له پێشه‌نگ بێت.