مه‌سرور بارزانی به گریانه‌وه بۆ برای شه‌هیده‌كان: وتت وه‌ره ده‌ست له ملم بكه
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ماڵی "شێره‌ژن"ی كرد، كه دایكی سێ رۆڵه‌ی شه‌هیده و له نزیكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌كردن.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ماڵی "شێره‌ژن"ی كرد، كه دایكی سێ رۆڵه‌ی شه‌هیده و له نزیكه‌وه پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌كردن.
له میانه‌ی سه‌ردانی بۆ ماڵی شێره‌ژن، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌خۆشی لێ‌كرد و گوتی: ئێمه كوڕی تۆین و هه‌رچیمان پێ بكرێت له خزمه‌تی تۆداین.
له به‌رامبه‌ردا، "شێره‌ژن" گوتی: شانازی به رۆڵه‌كانمه‌وه ده‌كه‌م، هه‌تا شه‌هید بوون، به‌رگریان كرد. زۆر زۆر شانازییان پێوه ده‌كه‌م، سێ كوڕم ماوه، ئاماده‌م ئه‌و سێ كوڕه‌شم شه‌هید بن و زۆر شانازیان پێوه ده‌كه‌م و ده‌ڵێم یاڕه‌بی روحتان شاد بێت رۆڵه قاره‌مانه‌كانم.
برای سێ شه‌هیده‌كه، كه شه‌وی رابردوو، داوایكردبوو، سه‌رۆكی حكومه‌ت ده‌ست له ملی بكات، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی كرد و به دڵی پڕ له گریانه‌وه ده‌ستی له ملی كرد و گه‌نجه‌كه‌ش گوتی: "وه‌ره ده‌ست له ملم بكه و برینی درم گه‌له قۆرتن، ناره‌ی برایانم گه‌له‌ك به ئازاره"، هه‌ر سێ برام له ته‌نیشتم شه‌هید بوون، به‌ڵام تا دوا فیشه‌ك شه‌ڕم كرد، هه‌مووی به قوربان سه‌رۆك بن، هه‌شت برامان ماون، ئاماده‌ین له پێناو خاك و ئاڵای كوردستان و سه‌رۆك بارزانی خوێنمان بڕژێت، پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د له‌سه‌ر ئاڵای كوردستان شه‌هید بوو، ئێمه‌ش له‌سه‌ر شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌ت و خاك و وڵات و نامووسی خۆمان شه‌هید بوونه، برایه‌كانم چوونه‌ته كاروانی نه‌مران.