پێشمه‌رگه‌یه‌ك چیرۆكی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی داعش باس ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
پێشمه‌رگه‌یه‌ك چیرۆكی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی داعش بۆ چه‌ند گوندێكی سنووری قه‌زای مه‌خموور باس ده‌كات و رایگه‌یاند، سه‌ره‌تا هه‌ستمان به جوڵه‌ی دوو كه‌س كرد، دوای كه‌متر له چه‌ند چركه‌یه‌ك زانیمان داعش ده‌وره‌ی داوین.
ئه‌و پێشمه‌رگه به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، دوێنێ شه‌و له ماڵه‌كه‌م هاتمه ده‌ره‌وه، هه‌ستم كرد دوو كه‌س نزیكی ئاوه‌دانی و ماڵه‌كان ده‌بنه‌وه، بۆیه له رێگه‌ی لایتێكه‌وه هه‌ستم كرد كه دوو كه‌س زیاتر نزیكمان ده‌بنه‌وه، دواجار زانیم دوو كه‌س نین و زیاترن.
ئه‌و پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند، بۆیه په‌یوه‌ندیم به چه‌تۆی برام كرد، تاوه‌كو پێشمه‌رگه ئاگادار بكه‌نه‌وه كه داعش ده‌وره‌ی داوین.
ئاماژه‌یپێكرد، دواجار ده‌ستیانكرد به ته‌ققه كردن، به‌م هۆیه‌وه 13 كه‌س له ریزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاووڵاتیان شه‌هید كران.