داعش هێرشی كرد
K24- هه‌ولێر:
په‌یامنێری كوردستان 24 رایگه‌یاند، داعش ھێرشی کردە سەر گوندی لھێبان، خەڵکی ناوچەکە داوای ھاوکاری لە ھێزی ئەمنی عێراقی دەکەن، بەڵام ھیچ کەسێک بەھانایانەوە ناچێت.
په‌یامنێری كوردستان 24ـی راشگه‌یاند، داعش ھەر چوار دەوری گوندەکەی گرتووە، كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی کوردن ده‌كه‌وێته باشووری ناحیەی سەرگەڕان، زۆر مه‌به‌ستییه‌تی بچێته ناو ئه‌و گونده و خه‌ڵكه‌كه قه‌تڵوعام بكه‌ن، تا ئێستا كه‌س به‌هانایانه‌وه نه‌چووه، كه له رووی سه‌ربازیی و ئه‌منی سه‌ر به ده‌سه‌ڵاتی عێراقه.
روونیكرده‌وه، شه‌ڕ له نێوانی خه‌ڵكی گوندی لهێبان و چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامه و داوای هاوكاری له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری كوردستان 24 ده‌شڵێت: ئه‌مه سێیه‌م جاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر گوندی لهێبان، نزیكه‌ی 25 چه‌كداری داعش ده‌وری ئه‌و گونده‌یان داوه، تا ئێستا خه‌ڵكی گونده‌كه زیانیان پێنه‌گه‌یشتووه.
به گوێره‌ی قسه‌ی خه‌ڵكی گوندی لهێبان، داعش به فراوانی و له چه‌ند قۆڵێكه‌وه هێرشیان كردووه، به‌ڵام به‌رگری ده‌كه‌ن و تا ئێستا نه‌هاتوونه‌ته ناو گوند.
مام جه‌عفه‌ر دانیشتووی خه‌ڵكی لهێبانه به كوردستان 24ـی راگه‌یاند، له سێ قۆڵه‌وه هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر گونده‌كه‌مان، به گوێره‌ی ده‌نگه‌كان، پێده‌چێت داعش چه‌كی قورسیان لا بێت، خه‌ڵكی گونده‌كه ته‌نیا كلاشینكۆفیان لایه و فیشه‌كی كه‌میشیان پێماوه، تكایه بگه‌ن به هانامانه‌وه.
له دوای رووداوەکانی16ـی ئۆکتۆبەر ئه‌و گونده لەژێر کۆنترۆڵی ھێزە ئەمنیەکانی عێراقدایه.
نوێده‌كرێته‌وه...