جۆرج كلونی كارێكی به 35 ملیۆن دۆلار ره‌تكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جۆرج كلونی، ئه‌كته‌ر دیاری هۆڵیوود، كارێكی ره‌تكرده‌وه، كه ته‌نیا یه‌ك رۆژ بوو و له به‌رامبه‌ریشدا 35 ملیۆن دۆلاری وه‌رده‌گرت، به‌ڵام ئه‌و ئه‌كته‌ره رازی نه‌بووه كاره‌كه بكات و رایگه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ بیركردنه‌وه و باوه‌ڕی ناگونجێت.
به گوێره‌ی میدیاكان كلونی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، پێشنیازی بۆ كردووه 35 ملیۆن دۆلاری پێبدات بۆ یه‌ك رۆژ وێنه‌گرتن، كه بۆ رێكلامی كۆمپانیاكه به‌كاریبهێنێت.
له باره‌ی هۆكاری ره‌تكردنه‌وه‌ی كاره‌كه و نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ بیروبۆچوونی، كلونی ئاشكرای كرد، ئه‌و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌ی پێشنیازه‌كه‌ی كردووه، سه‌ر به ده‌وڵه‌تێكه كه "جێگه‌ی گومانه".
كلونی به یه‌كێك له‌و كه‌سانه داده‌نرێت، كه له‌سه‌ر ئاستی جیهان دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و رێكخراوی تایبه‌تیشی به‌ناوی "ذی سێنتری" داناوه، هاوسه‌ره‌كه‌شی كه ئه‌مه‌ل كلۆنی لوبنانیه، پارێزه‌ره و وه‌ك پارێزه‌ری نادیا موراد كاری كردووه.