وه‌زاره‌تی رۆشنبیری هۆشداری ده‌داته كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (6ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2021) له نووسراوێكدا رایگه‌یاند، داوا له دامه‌زراوه میدیاییه‌كان ده‌كات، وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی بڵاو نه‌كه‌نه‌وه، كه له‌لایه‌ن داعشه‌وه به‌رهه‌مهێنراوه.
له راگه‌یندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان‌دا هاتووه، به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی رێكخستنی فریكوینسی سپه‌یس هه‌رێمی كوردستان، بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و گرته‌ی ڤیدیۆیی داعش قه‌ده‌غه و هه‌ر میدیایه‌ك بڵاوی بكاته‌وه رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌بێته‌وه.
وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان نووسراوه‌كه‌ی ئاراسته‌ی گشت میدیا بینراوه‌كان كردووه و ئاشكرای كرد، هه‌ر كه‌ناڵێك پێچه‌وانه‌ی ئه‌م گشتاندنه هه‌ڵسوكه‌وت بكات، رووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بێته‌وه.