پلاسخات گەیشتە نەجەف
K24 – هەولێر
کەمێک پێش ئێستا جێنین ھێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان له عێراق، گەیشتە شاری نەجەف و لەگەڵ موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی نێوان پلاسخارت و سەدر، گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق دەکرێت.
ئەوە لەکاتێکدایە سەدر رایگەیاندووە، سوورە لەسەر پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی سیاسی و وەک رەوتی سەدر بەشداری لە حکومەتی تەوافقی ناکەن. بەشێک لە لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەش، داوای حکومەتێکی تەوافوقی دەکەن.
لە هەڵبژاردنی 10/10/2021 بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەوتی سەدر 73 کورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا و بووە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنەکە.