مه‌سرور بارزانی: خێزانی میتران هەڵوێستە مێژووییەکانیان لە یادی گەلی کوردستان بە زیندوویی دەمێنێتەوە

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان له‌ پێشوازی كوڕه‌كه‌یان، بەڕێز و پێزانینەوە باسی لە هەڵوێستی دۆستانە و پشتیوانیی خاتوو دانیێل میتران و فرانسوا میتران ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وجیلبێرت میتران، کوڕی خاتوو دانیێل میتران
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وجیلبێرت میتران، کوڕی خاتوو دانیێل میتران

K24 - هه‌ولێر:

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە (7ی دیسەمبەری 2021) پێشوازی لە "جیلبێرت میتران"، کوڕی دۆستی دێرینی گەلی کوردستان خاتوو "دانیێل میتران" و سەرۆکی دامەزراوەی (دانیێل میتران-فرانس لیبرتێ) کرد.

لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق "ئێریک شۆڤالیێ" ئامادەی بوو، سەرۆکی حکومەت بەڕێز و پێزانینەوە باسی لە هەڵوێستی دۆستانە و پشتیوانیی خاتوو دانیێل میتران و فرانسوا میترانی کرد، کە لە رۆژانی سەختدا پشتیوانییان لە گەلی کوردستان کردووە، بۆیە هەمیشە کردەوە و هەڵوێستە مێژووییەکانیان لە یادی گەلی کوردستان بە زیندوویی دەمێننەوە.  

سەرۆکی دامەزراوەی (دانیێل میتران-فرانس لیبرتێ)، ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی حکومەتی هەرێم، جێی هیوا و ئومێدە، ئامادەیی خۆیشی بۆ پشتیوانکردنی هەرێمی کوردستان لە نێوەندە دیپلوماسییەکانی جیهاندا دووپات کردەوە.

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە "جیلبێرت میتران"، کوڕی دۆستی دێرینی گەلی کوردستان خاتوو "دانیێل میتران" کرد