وه‌زاره‌تی كاره‌با: ژماره‌یه‌ك تاوه‌ردز زیندانیکران

"لە لایەن هێزەکانی ئاسایش دەستگیر و رادەستی یاسا کران"
دزینی تاوەرەكانی کارەبا
دزینی تاوەرەكانی کارەبا

K24 - هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، تۆمەتبارانی دزینی پارچەكانی تاوەرەكانی کارەبا، بە ساڵێک زیندانیکردن سزا دران.

وه‌زاره‌تی كاره‌با رایگه‌یاند، چوار تۆمەتبار کە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو دەستیان بە لێکردنەوە و دزینی پارچەکانی تاوەرەکانی کارەبای (33kv/132kv) لە سنووری هەردوو گوندی بەرلوت و تازەدێ لە گەرمیان، ببوونە هۆکاری مەترسیی کەوتنی تاوەرەکانی کارەبا، لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆوە دەستگیر و رادەستی یاسا کران.

وه‌زاره‌تی كاره‌با ده‌شڵێت، "دادگای تاوانەكانی كەركوك/ گەرمیان بە گوێره‌ی مادەی (444 /بڕگەی 3) بڕیاری سزادان و زیندانیكردنی بۆ ماوەی ساڵێک بۆ  هەر چوار تۆمەتبار دەرکرد.