ژماره‌یه‌ك گه‌نج جه‌سته‌ی مردووی هاوڕێیه‌كیان به سواری ماتۆرسكیل به‌ناو شاره‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێنن
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، ژماره‌یه‌ك گه‌نج له ئیكوادۆر به شێوه‌یه‌كی نامۆ ماڵئاوایی له هاوڕێ مردووه‌كه‌یان ده‌كه‌ن، جه‌سته‌ی مردووه‌كه له تابووته‌كه ده‌رده‌هێنن و به‌سواری ماتۆرسكیل به‌ناو شاری "پۆرترڤیجۆ" له ده‌یسووڕێننه‌وه.
ئیریك سیدینۆ، گه‌نجێكی 21 ساڵه‌ی ئیكوادۆره، دوای ئه‌وه‌ی به گوللـه‌ی دوو هێرشكار كوژرا، هاوڕیه‌كانی بڕیاریان دا بۆ دوایین ماڵئاواییكردن، به‌سواری ماتۆرسكیل به‌ناو شاری "پۆرترڤیجۆ"ی هه‌رێمی "مانابی" بیسووڕێننه‌وه، هاوڕێكانی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، كه بۆ ئه‌م كاره‌یان، ره‌زامه‌ندی دایك و باوكی هاوڕێ مردووه‌كه‌یان وه‌رگرتووه.
رۆژنامه‌ی "ده‌یلی مه‌یل" ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، كه پۆلیسی ئیكوادۆر كاره‌كه‌ی به ناشایسته له‌قه‌ڵه‌م داوه، به‌ڵام ئاشكرایان كردووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ سكاڵایه‌ك نییه، ناتوانن ئه‌و گه‌نجانه ده‌ستگیر بكه‌ن.