پاره ده‌به‌خشنه تره‌مپ
K24- مینیسۆتا - ئه‌مه‌ریكا، لوقمان غه‌فوور
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی گروپی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌ت به خۆی ئه‌و بۆمبه‌ی ته‌قانده‌وه كاتێك ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، وه‌به‌رهێنه‌ران ره‌زامه‌ندییان ده‌ربڕیوه بڕی 1 ملیار دۆلار له سه‌رمایه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تایبه‌ته به تره‌مپ.
تره‌مپ رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر، كه نایانه‌وێت ناویان ئاشكرا بكات وه‌به‌رهێنانیان كردووه به كۆمه‌ڵێك چه‌كی بانكی له‌ژێر ناوی كۆمپانیای وه‌ده‌ستهێنانی جیهانی دیجیتاڵی كه له‌گه‌ڵ گروپێكی سۆشیال میدیای تایبه‌ت به خۆیان ده‌ستنیشانكردووه، كه به كۆمپانیای گروپی تره‌مپ بۆ میدیا و ته‌كنۆلۆژیا ناسراوه، بڕیاریشه ساڵی ئاینده له‌ژێر ناوی TRUTH Social ده‌ست به‌كاره‌كانی بكات.
به‌پێی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی Epoch Times كه تره‌مپ-ی وه‌ك سه‌رۆكی گروپه‌كه ناساندووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه "ملیارێك دۆلار بۆ كۆمپانیاكه‌مان بڕیارێكی گرنگه كه پێویسته كۆتایی بهێنێت به سانسۆر و جیاكاری سیاسی".
هه‌روه‌ها له به‌دواداچونێكدا رۆژنامه‌ی هێل، ده‌ڵێت: "ترمپ وتویه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی تێدایه بۆ پێشوازی له TRUTH Social كه پلاتفۆرمێكی كه جیاكاری ناكات له‌سه‌ر بنه‌مای ئایدیۆلۆژی سیاسی"، گوتیشی: "له‌گه‌ڵ به‌رفراوانبوونی بودجه‌ی گشتی گروپه‌كه، TMTG گروپی تره‌مپ بۆ میدیا و ته‌كنۆلۆژیا له حاڵه‌تێكی به‌هێزدایه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی سه‌ركوتكردنی كۆمپانیا گه‌وره ته‌كنۆلۆژییه‌كان".
پاترك ئۆرلاندۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئیداری كۆمپانیای جیهانی دیجیتاڵی به رۆژنامه‌ی Epoch Times وتووه كه له ئێستادا ئه‌وان جه‌خت له‌سه‌ر به‌شداریكردنی گشتی سه‌رمایه‌داران ده‌كه‌نه‌وه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر په‌سه‌ندكردنی پابه‌ندبوونیان به‌گروپه‌كه‌وه ئه‌ویش له‌پێناو فوتێكردن به ستراتیژیه‌تی گه‌شانه‌وه‌ی سه‌رمایه.
گوتیشی: "پێوایه گروپی كۆمپانیاكه‌مان ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی به‌هێز گه‌شه‌بكات به‌شێوه‌یه‌ك كه كه‌س پێشبینی نه‌كات".
سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، هه‌فته‌یه‌ك دوای هه‌ڵكوتانه سه‌ر بینای كاپیتۆڵ له‌لایه‌ن تویته‌ر و فه‌یسبووك و ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه سانسۆر خرایه سه‌ر تره‌مپ له بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامه‌كانیدا.
زۆرێك پێیانوایه كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی دروستكردنی TRUTH Social به‌رامبه‌ر ئه‌و سانسۆرانه‌یه كه رۆژانه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ته‌كنۆلۆژیای زه‌به‌لاحی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه رووبه‌ڕوویان ده‌بووه‌وه.
له دیباجه‌ی گروپه‌كه‌یاندا ئه‌وه روونكراوه‌ته‌وه كه ئامانجی كۆمپانیای گروپی تره‌مپ بۆ میدیا و ته‌كنۆلۆژیا ده‌بێته هێزێكی میدیایی بۆ كێبڕكێ له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی لیبراله‌كان و شه‌ڕكردن دژی كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیای زه‌به‌لاحی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
دۆناڵد تره‌مپ له مانگی تشرینی یه‌كه‌م (ئۆكتۆبه‌ری 2021) له به‌یاننامه‌یه‌كدا پێگه نوێیه‌كه‌ی ئاشكراكرد.
به‌پێی رۆژنامه‌ی واشنتۆن ئێكزامنه‌ر، تره‌مپ ده‌ڵێت: "بنیاتنانی TRUTH Social و TMTG بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و سانسۆرانه‌یه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ته‌كنۆلۆژیای زه‌به‌لاح-ه‌وه رووبه‌ڕوویان بووه‌ته‌وه".
جیسۆن میلله‌ر، وته‌بێژی پێشووی تره‌مپ وێڕای پیرۆزبایی، ده‌ڵێت: "له جیهانێكی سه‌یردا ده‌ژین، كه سه‌ركرده‌كانی تاڵیبان چێژ له تویته‌ر ده‌بینن، به‌ڵام سه‌رۆكی پێشووی وڵاته‌كه‌یان ده‌مكوت ده‌كه‌ن"، وتیشی: "ئه‌مه هیچ ماقووڵ نییه!".
میلله‌ر، نوسیویه‌تی: "پیرۆزبایی له‌سه‌رۆك تره‌مپ ده‌كه‌م به‌رامبه‌ر چوونه ناو ئه‌م جه‌نگه نوێیه‌وه".