بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە

دەوامی بەشی فرۆشتنی كارەبا درێژ دەکرێتەوە
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر

K24 - هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر رایدەگەیەنێت، بەهۆی قەرەباڵغی و سەردانی زۆری هاووڵاتییان، لەمەودوا دەوامی بەشی فرۆشتنی کارەبا بۆ کاتژمێر 4ی ئێوارە درێژ دەکرێتەوە.

لە ئاگاداریەک بۆ هاووڵاتییان، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر1 ئاماژەی بەوەداوە: "بۆ كەمكردنەوەی قەرەباڵغی و رۆتین و جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەلێخۆشبوون لە 15%ی قەرزی كارەبا، بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای هەولێر بڕیاری درێژكردنەوەی دەوامی فەرمی بەشی فرۆشتنی كارەبای دا تاكو 4ی ئێوارە".

دەقی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی کارەبای هەولێر بۆ هاووڵاتییان
دەقی ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای هەولێر 

وەک هاوکاری کردنی هاووڵاتییان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریداوە %15ی قەرزی کارەبا لە هاووڵاتییان خۆش بێت، ئەمەش وایکردووە زۆر لەو هاووڵاتییانەی پێشتر پارەی کرێی کارەبایان نەداوە روو بکەنە بەشی فرۆشتنی کارەبا لە شار و شارۆچکەکان.