ریال مه‌درید له دژی دووباره‌كردنه‌وه‌ی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ هاته ده‌نگ
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بڕیاریدا به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ دووباره بكرێته‌وه، ریال مه‌دریدیش سكاڵای له دژی ئه‌م بڕیاره تۆمار كردووه.
دوای كه‌متر له كاتژمێرێك له راكێشانی تیروپشكی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی ئه‌نجامدا و به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد و ڕایگه‌یاند به‌هۆی چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی تیروپشكه‌كه له كاتژمێر 05:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووباره ده‌كه‌ینه‌وه.
له كاتی راكێشانی تیروپشكه‌كه چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌كی ته‌كنیكی له كاتی راكێشانی تۆپه‌كان روویدا كه تێیدا له جیاتی ناوی مان سیتی، تۆپی مان یونایتد هێنرایه ده‌ره‌وه، هەر ئەوکات دووبارەکرایەوە کە نەدەبوو یانەی مان یونایتد بکەوێتە بەرامبەر یانەی ڤیاریال، چونكه به‌گوێره‌ی یاسای تیروپشكه‌كه نابێت دوو یانه‌ی هه‌مان كۆمه‌ڵه له قۆناخی 16 رووبه‌ڕووی یه‌كتر ببنه‌وه، دیسان ناوی ریال مه‌دریدیش له لیستی ئه‌و یانانه‌بوو كه ئه‌گه‌ری رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ڤیاریال هه‌بوو، له كاتێكدا هه‌ردووكیان هی هه‌مان وڵاتن، لیڤه‌رپوولیش له نێو ئه‌و یانانه‌بوو كه ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی تێدا بوو، له كاتێكدا له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به‌یه‌كه‌وه بوون، ئه‌مه‌ش به‌رپرسانی یوفای ناچاركرد بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی تیروپشكه‌كه بدات.
3 یانه داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی تیروپشكه‌كه‌یان كردبوو
یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كه له تیروپشكه‌كه رووبه‌ڕووی پاریس سانجێرمان بووه‌وه، داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی تیروپشكه‌كه‌ی كرد بوو، یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش كه ده‌بوو به‌رامبه‌ر بایرن میونشن یاری بكات داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی له به‌رپرسانی یوفا كرد بوو، به هه‌مان شێوه یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانیاش فشاری بۆ دووباره‌كردنه‌وه‌ی تیروپشكه‌كه دروست كرد.
ریال مه‌درید به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕازی بڵاوكرده‌وه
یانه‌ی ریال مه‌درید به‌خێرایی له دژی بڕیاری دووباره‌كردنه‌وه‌ی تیروپشكی چامپیۆنزلیگ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه كه دووباره‌كردنه‌وه‌ی تیروپشكه‌كه كارێكی زۆر نادادپه‌روه‌رانه‌یه و ناڕازیی خۆیان له‌م بڕیاره‌ی یوفا ده‌ربڕیوه. ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه ریال مه‌درید ده‌بوو به‌رامبه‌ر بێنفیكا یاری بكات.