پیاوێک لەپێناو مۆبایلەکەی لە ئاسمانەوە خۆی فڕێدەداتە خوارەوە

K24 - ههولێر:
پیاوێكی ئەمەریکی لەکاتی خۆهەڵدان بە پەڕەشووت لە باڵۆنێکەوە، مۆبایلەکەی لێدەکەوێت، لەپێناو گرتنەوەی مۆبایلەکەی راستەوخۆ بەدوایدا خۆی لە ئاسمانەوە خۆی فڕێ دەداتە خوارەوە.
بە گوێرەی هەواڵێكی وێبسایتی "سی ئێن ئێن"، سەرکێشیکار و فڕۆکەوانی ئەمهریکی "جیرۆم ستانیسلاوس" ساتی پێش خۆهەڵدانی لە باڵۆنێکەوە، کە لە ئاسماندا بوو، مۆبایلەکەی لە جۆری ئایفۆن لێی دەکەوێت و راستەوخۆ بەدوایدا دەڕوات.
جیرۆم، دواتر لە چاوپێکەوتنێکی "سی ئێن ئێن"دا لەبارەی مۆبایلەکەیەوە گوتی: "ئەوەی روویدا بووە مایەی نیگەرانی چەندین کەس، زۆرێک حەز دەکەن بزانن کە ئایا مۆبایلەکەم بەدەستهێنایەوە".
لە راستیدا ئەو سەرکێشیکارە ئەمەریکیە نەیتوانی مۆبایلەکەی بەدەستبهێنێتەوە.
View this post on Instagram
H.H