3 تۆمه‌تبار به‌هۆی ته‌قه‌كردن له هاووڵاتییه‌ك ده‌ستگیركران
K24 - هه‌ولێر:
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ته‌قه‌كردن له هاوڵاتییه‌ك، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلسی سه‌رچنار 3 تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف كه ته‌قه‌كه‌ی پێكراوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، دوای ئه‌وه‌ی له ئۆتۆمبێلێكه‌وه، كه دوو سه‌رنشینی تێدابووه، ته‌قه له هاوڵاتییه‌ك ده‌كرێت و به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و تۆمه‌تباران هه‌ڵدێن، ده‌ستبه‌جێ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی دەستپێکرد و سه‌رەنجام له‌لایه‌ن مەفرەزەکانی بنكه‌ی پۆلیسی سه‌رچناره‌وه هه‌مان رۆژ تۆمه‌تباران دۆزرانەوەو دەستگیرکران.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئۆتۆمبێلی ئۆته‌مه‌باره‌كان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ش تۆمه‌تبارێكی دیكه ده‌ستگیرکرا، كه چه‌كه‌كه‌ی له دوو تۆمه‌تباره‌كه وه‌رگرتبوو، ئه‌و چه‌كه‌ی ته‌قه‌شی پێكراوه، ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، كه له جۆری كڵاشینكۆف بووه.
ئاشكراشكراوه، هه‌رسێ تۆمه‌تبار، به ناوه‌كانی "س، ع، ع"، "ئ، ح، ر" و "ر، ع، م"، ئێستا به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر راگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.