دوو سیاسه‌تمه‌دار ناكۆكییه‌كانیان له رێگه‌ی بۆكسینگه‌وه یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "گاردیان"ی به‌ریتانی بڵاویكرده‌وه، دوو سیاسه‌تمه‌داری به‌رازیلی له ویلایه‌تی ئه‌مازۆن بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه سیاسییه‌كانیان، چوونه ناو گۆڕه‌پانی یاری بۆكسینگ و به‌یه‌كه‌وه شه‌ڕیان كرد.
سیما‌و بیشوتو، پارێزگاری بۆربا له به‌رازیل، كه نزیكه‌ی 145 كیلۆمه‌تر له شاری "ماناوس"ی پایته‌ختی ویلایه‌تی ئه‌مازۆن دووره، له‌لایه‌ن "ئیرینۆ دا سیلڤا"، راوێژكارێكی پێشوو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرا بانگهێشت ده‌كرێت، كه ئه‌ویش شه‌ڕه له‌ناو گۆڕه‌پانی بۆكسینگ.
راوێژكار "سیلڤا"، كه نازناوی "میریكۆ"ش به‌كارده‌هێنێت، له‌و شكسته‌ی تووڕه بووه، كه هۆكاره‌كه‌ی پارێزگاری بۆربا-یه، كه نه‌یتوانیوه پارێزگاری له باخچه‌یه‌كی گه‌وره بكات، بۆیه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر و به "فێڵباز"ی ناوی بردووه و داوای لێكردووه راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی ببێته‌وه.
دیمه‌نی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، كه هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌دار له گۆڕه‌پانی بۆكسینگ شه‌ڕ ده‌كه‌ن و جه‌ماوه‌رێكی زۆریش ده‌وری داون، له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ركه‌وتوو پارێزگاری بۆربا بانگی ركابه‌ره‌كه‌ی ده‌كات و ده‌ڵێت "ده‌ستت له‌سه‌ر ده‌موچاوت لابه و خۆتم نیشاند بده".
هه‌رچه‌نده بانگهێشته‌كه مانگی رابردووه بووه، به‌ڵام دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ردوو سیاسه‌تمه‌داره‌كه له گۆڕه‌پانی بۆكسینگ له قوتابخانه‌یه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، كه به به‌رچاوی سه‌دان ته‌ماشاكار، كه پێشوه‌خته بۆ بینینی شه‌ڕه‌كه پاره‌یان داوه، پارێزگاری بۆربا و ركابه‌ره‌كه‌ی زۆریان له‌یه‌كترداوه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه‌ش 13 خوله‌كی خایاندووه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ر له‌سه‌ره‌تادا پارێزگاره‌كه، كه ته‌مه‌نی 39 ساڵه، به توندی له ركابه‌ره‌كه‌ی داوه، به‌ڵام دواتر میریكۆ وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه نووسیویانه میریكۆ وای له پارێزگاره‌كه داوه، كه به زه‌حمه‌ت توانای رۆیشتنی هه‌بووه.
ماڵپه‌ڕی "Fato Amazônico" بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه هه‌رچه‌نده پارێزگاره‌كه زۆر هیلاك بووه، به‌ڵام له‌كۆتاییدا به جیاوازی چه‌ند خاڵێك به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌ی سه‌ركه‌وتووه، به‌ڵام ته‌ماشاكاره‌كان له‌وێ هاواریان كردووه و گوتوویانه "فێڵ"، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامه‌كه رازی نه‌بوون.
Prefeito leva briga política para luta de MMA e apanha de ex-vereador
— Metrópoles (@Metropoles) December 13, 2021
Políticos do AM subiram no ringue na madrugada deste domingo (12/12). O prefeito de Borba, Simão Peixoto, apanhou, mas foi apontado vencedor
Leia: https://t.co/o3aVNtPCuc pic.twitter.com/VsgCbn6pdm