زۆرانبازێك ناوبژیوانی خستە نەخۆشخانە
K24 - هەولێر
لە بۆنەیەکی تایبەت بە زۆرانبازانی پرۆفیشناڵ لە ویلایەتی تێکساس، یاریزانێک پەلاماری ناوبژیوانی یاریەکەی دەدات و سەری بریندار دەکات.
وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، لە زۆرانێکی نێوان دیڤۆن نیکۆلسۆن ناسراو بە هانیباڵ لەگەڵ زۆرانبازی خانەنشین، کارلیتۆ، دیڤۆن نیکۆلسۆن هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوانی یاریەکەیان و بە کەتەرێک سەری بریندار دەکات.
لاندۆ دێلتۆرۆ، ناوبژیوانی یاریەکە، لە تویتێکدا چەند وێنەیەکی دوای سەردانیکردنی نەخۆشخانەی بڵاوکردەوە و گوتی "هێشتا ئازارێکی زۆرم هەیە، بەڵێ ئازارێکی زۆر، بەڵام دەژیم".
دیڤۆن نیکۆلسۆن لەبارەی رووداوەکەوە گوتی: "من لەناو یاریەکەدا لەلایەن نووسینگەی رێکخەری بۆنەکەوە کەتەرەکەم درایە دەست، ناوبژیوانەکە دەبوو خوێن لە جەستەی بێت، لەبەرئەوەی ئامانج لەبوونی ئەو لەو شوێنە خوێنلێهاتنی بوو".