"پێش بارانەكە سەرجەم سەرەمەنهۆڵ و ئاوەڕۆكان خاوێنكرانەوە"

"تیمەكانی شارەوانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەرگریی شارستانی، ئامادەكاری كرد و سەرجەم سەرەمەنهۆڵ و ئاوەڕۆكان خاوێن كرانه‌وه‌"
پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان
پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان

 K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر سەبارەت بە بارانه‌كه‌ی شەوی رابردوو رایگه‌یاند، لە ماوەیەكی كەمدا زیاتر لە حەفتا ملیم باران باریووە و ئەمەش لە ئاستی سرووشتی یەكجار زیاتر بووە، هەر لەگەڵ دەستپێكی بارانەكەش تیمەكانی شارەوانی لەناو گەڕەكەكان بەهانای هاووڵاتییانەوە چوون، ئێستاش پرۆسەی خاوێنكردنەوە بەردەوامە.

بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر راشیگه‌یاند، دوای ئەوەی كەشناسیی رایگه‌یاند كه‌ بارانێكی بەخوڕ بەڕێوەیە، تیمەكانی شارەوانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ بەرگریی شارستانی، ئامادەكاری كرد و سەرجەم سەرەمەنهۆڵ و ئاوەڕۆكانی خاوێن كرده‌وه‌.

گوتی،"تیمەكانی شارەوانی له‌ ئێستادا پرۆسەی خاوێنكردنەوە له‌ دارەتوو، قوشتەپە، بەشێكی بنەسڵاوە، بەشێكی مەلائۆمەر و پیرزین بەڕێوە دەبات".

پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێر
پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان له‌لایه‌ن شاره‌وانی هه‌ولێر
پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان
پاككردنه‌وه‌ی مه‌نهۆڵه‌كان