سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی زیانلێكه‌وتووانی لافاوه‌كه‌ی قوشته‌په ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له زیانه‌كانی لافاوه‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی پارێزگای هه‌ولێر، كه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ریشی گرته‌وه و زیانی گیانی و ماددیی به‌دواوه بوو، سه‌ردانی شاره‌دێی قوشته‌په‌ی كرد.
له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ قوشته‌په، مه‌سرور بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشیی له كه‌سوكاری قوربانیانی لافاوه‌كه كرد و گوتی: هیوادارم خودا دڵنه‌واییان بداته‌وه و گوتیشی: منداڵ و كه‌سوكاری ئه‌وان منداڵ و كه‌سوكاری ئێمه‌شن.
گوتیشی: به‌داخه‌وه ئه‌م كاره‌ساته كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موومان هه‌بووه، بۆیه هاتوومه‌ته ئێره‌ش كه پێشتر كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیره‌كان و پارێزگار هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی روودانی ئه‌و جۆره كاره‌ساتانه بزانین.
گوتیشی: ئه‌وان بۆیان باسكردم، كه به‌شێك له هۆكاره‌كانی كاری خراپی ئه‌و پڕۆژانه‌یه كه له ساڵانی رابردوو ئه‌نجامدراون، ئێمه لیژنه‌یه‌كمان ده‌ستنیشانكردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچوون بكه‌ن و بزانن له‌كوێ كه‌مته‌رخه‌می هه‌بووه و به‌گوێره‌ی ستاندارده پێویسته‌كان كاری زانستی نه‌كراوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر له شوێنێك ده‌ستدرێژی كراوه و وه‌ك پێویست نه‌بووه، هه‌موویان ده‌ستنیشان ده‌كرێن و كه‌سی كه‌مته‌رخه‌م و تۆمه‌تباریش له‌ڕووی یاساییه‌وه رێكاری تایبه‌ت به‌رامبه‌ری ده‌گیرێته‌به‌ر.
مه‌سرور بارزانی دووپاتیكرده‌وه، جگه له‌مه، ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره رووداوانه دووباره نه‌بنه‌وه، هه‌نگاوی خێرا ده‌نرێن بۆ هاوكاریكردن و چاره‌سه‌ركردن. هه‌روها براده‌ران له پارێزگا، وه‌زاره‌ت و هێزه‌كانی زێره‌ڤانی، پۆلیس، ئاسایش و پێشمه‌رگه خه‌ریكن و هه‌موومان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاماده‌باشیدا بن و ئه‌گه‌ر پێویست بكات، به‌هانای خه‌ڵكه‌وه بچن.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختیشیكرده‌وه، بۆ ماوه‌ی درێژخایه‌ن، ئێمه به‌رنامه‌مان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی دیراسه‌تێكی زانستیانه‌ی ده‌وروبه‌ری شاری هه‌ولێر بكه‌ین، تاوه‌كو بزانین چۆن رێڕه‌وی سروشتی ئاو چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه دیاره به‌شێك له كێشه‌كه ئه‌وه بووه كه رێڕه‌وی ئاوه‌كه ده‌گیرێت و ده‌بێته هۆی روودانی ئه‌م جۆره رووداوانه و ئه‌مه جاری دووه‌مه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ندێك جار كاره‌ساتی سروشتی له توانا و ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ به‌ده‌ره، كاتێك بارانێكی یه‌كجار زۆر له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ده‌بارێت، ئه‌م رووداوانه‌ی به‌دواوه ده‌بن، هیوادارین خودا روحممان پێ بكات، هه‌رچه‌نده ئه‌م شه‌پۆلی باران بارینه بۆ ماوه‌یه‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت ئاگاداربوون و وریابوونیش هه‌بێت و هه‌موو لایه‌ك هاوكاری یه‌ك بكه‌ن و منیش هاتوومه‌ته ئێره، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئێوه به‌شدار بم، ئه‌وه‌ی پێویستیش بێت ئاماده‌ین بۆ پێشكه‌شكردنی هه‌ر خزمه‌تێك.
گوتیشی: لیژنه‌یه‌كی دیكه‌شمان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و خه‌مڵاندنی زیانه‌كانی لافاوه‌كه پێكهێناوه، له‌خۆشی و ناخۆشیدا هه‌موومان له‌گه‌ڵ یه‌ك ده‌بین و خودا هه‌ر خۆشی بدات.
روو له خه‌ڵكی قوشته‌په مه‌سرور بارزانی گوتی: من سوپاسی به‌رگه‌گرتنی ئێوه ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌مه دوا ناخۆشی بێت.
H.B