سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەكات

بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین پێشهاتە مەیدانییەكان تاوتوێ كرا
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەكات
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەكات

K24- هه‌ولێر:

رۆژی شەممە 18ـی كانوونی یەكەمی 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جومعە عناد وەزیری بەرگریی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین پێشهاتە مەیدانییەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان و هەروەها هەنگاوەكان بۆ هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە عێراقییەكان تاوتوێ كرا.

دیداری سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ وەزیری بەرگریی عێراق
دیداری سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ وەزیری بەرگریی عێراق