ئیسرائیل: پێویسته بایدن بژارده‌ی سه‌ربازی دژی ئێران به‌كار بهێنێت
K24- هه‌ولێر:
سه‌رباری گفتوگۆكان له‌باره‌ی رێككه‌وتنی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، ئیسرائیل فشار ده‌خاته سه‌ر جۆ بایدنی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، بۆ به‌كارهێنانی بژارده‌ی سه‌ربازی دژی تاران.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سایتی ريسبۆنسيبل كرافت، ته‌لئه‌ڤیڤ چه‌ندین جار داوای له واشنتن كردووه، بژارده‌ی سه‌ربازی له دژی ئێران به‌كار بهێنێت، چونكه ئێران گوێ به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نادات و دۆسیه‌ی ناووكی په‌ره پێده‌دات.
ئه‌و سایته راشیگه‌یاند، بینی گانتس، وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل و ده‌یڤید بارنیای سه‌رۆكی هه‌واڵگری مۆساد داوایان له بایدن كردووه، رێگه به ئێران نه‌دات له‌وه زیاتر په‌ره به دۆسییه‌ی ناووكی خۆی بدات و پێویسته هێرشبكرێته سه‌ر پێگه ئه‌تۆمییه‌كانی.
سایتی ريسبۆنسيبل كرافت له‌سه‌ر زاری ئیسحاق بین، ژه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینكراوی ئیسرائیلی جه‌ختیكرده‌وه، هه‌وڵه‌كانی نه‌تانیاهۆ بۆ رازیكردنی ئیداره‌ی تره‌مپ له پێشوودا، بۆ كشانه‌وه له گفتوگۆكانی تایبه‌ت به دۆسییه‌ی ناووكی ئێران، خراپترین هه‌وڵی دیبلۆماسی بوو له مێژووی سیاسی ئیسرائیل، بۆیه له ئێستادا ئه‌گه‌ر ته‌لئه‌ڤیڤ ئه‌و ئامۆژگاریانه‌ی وه‌زیری به‌رگری و سه‌رۆكی مۆساد جێبه‌جێ بكات، جیهان تووشی رووداوێكی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
كینس بوولاك، شاره‌زا له بواری جه‌نگ رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل هێرش بكاته سه‌ر ئێران، ته‌واوی وڵاتانی دراوسێ له‌گه‌ڵ ئێران دووچاری نه‌هامه‌تی و شه‌ڕ ده‌بنه‌وه، له‌لایه‌ك حزبوڵڵای لوبنانی كه هاوسۆز و نزیكن له تاران، هه‌زاران مووشه‌ك ئاڕاسته‌ی ئیسرائیل ده‌كه‌ن.
ئه‌و پسپۆره‌ی جه‌نگ راشیگه‌یاند، ره‌نگه هاوپه‌یمانه‌كانی ئێران له عێراق و یه‌مه‌ن، هێرش بكه‌نه سه‌ر سعوودیه‌ی هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، پێشبینی ده‌كرێت هێرشه‌كانیان به‌ره‌و به‌حره‌ین و ئیمارات فراوانتر بكه‌ن.
ئه‌و پسپۆره ده‌شڵێت:" دانیشتوانی ئێران سێ هێنده‌ی دانیشتوانی عێراقن، زۆربه‌ی خاكی ئێران شاخاوییه، راسته دانیشتوانی ئێران حه‌ز ده‌كه‌ن رژێمه‌كه‌ی شۆرشی ئیسلامی بڕۆخێت، به‌ڵام هاوشێوه‌ی جه‌نگه‌كانی ڤێتنام و عێراق و ئه‌فغانستان و سۆماڵ، ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن، هیچ هێزێك ناتوانێت دوای داگیركردن تا هه‌تایی بمێننه‌وه.