ئه‌مه‌ریكا رووبەڕووی پڕۆژه‌ی "نۆرد ستریم 2" دەبێتەوە
K24 - هه‌ولێر:
بڕیارە ئەنجومەنی پیرانی ئه‌مه‌ریكا لە رێگەی پڕۆژەیاسایەکەوە هێڵی بۆڕی نۆرد ستریم 2 بە ئامانج بکات، كه رووسیا ده‌ستی به پڕۆژه‌كه كردووه.
چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ سزادانی پڕۆژی هێڵی نۆرد ستریم دوو لە کاتێکدایە، ئه‌مه‌ریكا لەگەڵ ئەڵمانیا و هاوپەیمانەکانی دەیانەوێت رووبەڕووی لەشکرکێشی سوپای رووسیا لەسەر سنوورەکانی ئۆکراینا ببنەوە.
ئەڵمانیا پشتیوانی لە هێڵی بۆڕی نۆرد ستریم دوو دەکات، بەڵام ئه‌مه‌ریكا دژیەتی و پێی وایە ئامرازێکی فلادیمێر پوتن، سەرۆکی رووسیایە تاوەکو گوشار بکاتە سەر ئەوروپا و هێرش بۆ سەر ئۆکراینا ئەنجامبدات.
تید کرۆز، ئەندامی ئەنجومەنی پیران دەڵێت، ئەو هێڵە نوێیە گرنگی ئۆکراینا کەمدەکاتەوە، وا دەکات کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبێت بۆ گواستنەوەی گاز بۆ ئەوروپا.
پڕۆژه‌ی "نۆرد ستریم 2"، پڕۆژه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی گازه راسته‌خۆ له رووسیاوه بۆ ئه‌ڵمانیا، له رێگه‌ی ده‌ریای به‌ڵتیق، كه بۆڕی گازه‌كه 1200 كیلۆمه‌تره، ئه‌مه‌ش درێژترین بۆڕی گازه له ناو ده‌ریا.
ئۆكرانیا و ئه‌مه‌ریكا دژی پڕۆژه‌كه وه‌ستاونه‌ته‌وه، پێیانوایه به جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆژه‌یه زیانێكی زۆر به ئابووری ئۆكرانیا ده‌گه‌یه‌نێت و له داهاتوودا رووسیا به‌سه‌ر بازاڕی وزه‌ی ئه‌وروپا زاڵ ده‌بێت.