ئەمساڵ 107 هەزار ئۆتۆمبێل هاوردەکراوە
K24 - ههولێر:
بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە کوردستان24ی رایگەیاند، ساڵی رابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و کەرەنتینە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل کەم بووه، بەڵام ئەمساڵ ژمارەکە بەرزبووەتەوە.
بەهۆی خواستی زۆری هاووڵاتیان لەسەر ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێ، رێژەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل بەراورد بە ساڵی رابردوو لە 10 مانگی ئەمساڵ 7 هەزار زیادیکردووە، لێدوان: نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومهتی ههرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، كار ئاسانیمان بۆ كۆمپانیاكانی ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل كردووە و مۆڵەتمان بە 900 كۆمپانیای ھاوردەكردنی ئۆتۆمبێل داوە.
ئەو رێژە زۆرەی ئۆتۆمبێل، کە ساڵانە تۆمار دەکرێت، گرفتی بۆ هاتووچۆکردنی شوفێران لە بەشێك لە شەقامەکان دروستکردووە، بە پێی ستاندارتی جیهانی لە 7 هاووڵاتی یەک كهس خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆیەتی، بەڵام بە گوتەی ئەسعەد مەلا کەریم، بەڕێوەبەری پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی ههرێمی كوردستان، ئێستا لە سێ كەسدا، دوو كەس خاوەنی ئۆتۆمبێلی خۆیەتی.
محەمەد عومەر، خاوەنی پێشانگەیەكی ئۆتۆمبێله، مانگانە دەیان ئۆتۆمبێلی مۆدێل نوێی بۆ پێشانگهكهی دههێنێت، روونیكردهوه، ھەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی دەھێنرێنە ھەرێمی كوردستان بەشێكیان بۆ شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق رەوانە دەكرێن.
ھاوردەكردنی ئەو ھەموو ئۆتۆمبێلە بۆ ھەرێمی كوردستان و بوونی ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی مۆدێل كۆن و نوێ وایكردووە، لە چەندین شەقام ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی رۆژانە دروست ببێت، بەرپرسانی ھاتووچۆش پێیانوایە ئەگەر گرنگی بە گواستنەوەی گشتی بدرێت؛ جەنجاڵی لە شەقامەكان كەمدەبێتەوە.