وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماری 24 كاتژمێری كۆرۆنای راگه‌یاند

مردن به‌ په‌تاكه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكرد
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان
دۆخی ته‌ندروستی له‌ هه‌رێمی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماری 24 كاتژمێری رابردووی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه‌ و به‌ گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، 3 تووشبووی دیكه‌ به‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستدا و 112 حاڵه‌تی نوێی تووشبوونیش به‌ په‌تاكه‌ راگه‌یه‌ندران.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، له‌ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا پشكنینی پزیشكیی (PCR) بۆ 4973 كه‌س ئه‌نجامدراوه‌، وێڕای چاكبوونه‌وه‌ی 234 تووشبووی په‌تاكه‌ به‌ته‌واوه‌تی.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ی (667)ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ كۆرۆنا:

راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 667ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا
راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 667ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی تایبه‌ت به‌ ئاماری كۆرۆنا