مارێكی گه‌وره ترسی خستووه‌ته دڵی چه‌ندین كه‌س
K24 - هه‌ولێر:
مارێكی گه‌وره له شه‌قامێكی تایله‌ند ترسی خسته دڵی ژماره‌یه‌ك گه‌نج، ئه‌وانیش رووبه‌ڕووی بوونه‌وه، تا له ناوچه‌كه دووری بخه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی ماڵپه‌ڕی "ناو زیس"، تیمێكی 12 كه‌سی مارێكی گه‌وره‌یان گه‌مارۆداوه، كاتێك له شه‌قامێكی گشتیدا بینراوه، تیمه‌كه به كۆمه‌ڵ كاریان كردووه، تا ئه‌و ماره له شه‌قامه‌كه دووربخه‌نه‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌ك له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه بڵاوكرایه‌وه، كه ژماره‌یه‌ك گه‌نج خه‌ریكی ئه‌وه‌ن مارێكی گه‌وره له‌سه‌ر شه‌قامێكی گشتی له تایله‌ند دووربخه‌نه‌وه، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ماره‌كه درێژییه‌كه‌ی 4 مه‌تره، هێرشی ده‌كرده‌سه‌ر هه‌ر كه‌سێك، كه لێی نزیك بووبایه‌وه، بۆیه گرتنی ئه‌سته‌م بووه.
تیمه‌كه روونیان كرده‌وه، هه‌رچه‌نده كاتێكی زۆری پێچووه له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ماره گه‌وره‌كه، به‌ڵام له‌كۆتاییدا توانیویانه بیگرن و بۆ شوێنێكی ئارام بیگوازنه‌وه.
A team of nearly a dozen snake wranglers worked to corral a king cobra on the side of a highway in Thailand. The snake was approx 13 feet long. Ultimately, the team was able to safely contain the cobra, and it will be relocated into the wild. pic.twitter.com/qE9ETy8ZEG
— NowThis (@nowthisnews) January 1, 2022