به كوژرانی 10 زیندانی هه‌ڵاتنێكی گه‌وره شكستی هێنا
K24 - هه‌ولێر:
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه، 10 كه‌س له زیندانیكراوان و پۆلیسێكیش له‌كاتی هه‌وڵی هه‌ڵاتنی ژماره‌یه‌ك زیندانی له گرتووخانه‌یه‌كی هایتی كوژران.
گاری دیروزیه، گوته‌بێژی پۆلیسی هایتی رایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوان گه‌یشته 11 كه‌س، كه یه‌كێكیان پۆلیسه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا 3 پۆلیسی دیكه بریندار بوون، كه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی كوبا كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، رۆژی هه‌ینی رابردوو ژماره‌یه‌ك زیندانیكراو له گرتوخانه‌ی "كروا دی بوكیه"، كه دووه‌م گه‌وره‌ترین گرتووخانه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه، له رێگه‌ی بارمته‌گرتنی 3 پۆلیس و په‌رستارێك هه‌وڵی هه‌ڵاتنیان دا و چه‌كیشیان پێبووه.
گوته‌بێژی پۆلیسی هایتی روونیكرده‌وه، هه‌رچه‌نده گرتووخانه‌كه به پاسه‌وانییه‌كی تونده‌وه به‌ناوبانگه، به‌ڵام زینداینكراوه‌كان له‌كاتی هه‌وڵدانیان بۆ هه‌ڵاتن، توانیویانه 3 چه‌ك به‌ده‌ستبهێنن، كه له نووسینگه‌یه‌كی گرتووخانه‌كه‌دا به‌ده‌ستیانهێناوه.
روونیشكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی چه‌كیان به‌ده‌سته‌وه بووه، شه‌ڕه‌ته‌قه له نێوان زیندایكراوه یاخییه‌كان و پۆلیس روویداوه، بۆیه داوای پاڵپشتی زیاتری پۆلیسی تایبه‌تمه‌ند كراوه. دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه كۆتایی هاتووه، ده‌ركه‌وتووه، جگه له‌و 3 چه‌كه‌ی زیندانیكراوه یاخییه‌كان ده‌ستیان كه‌وتووه، 4 چه‌كی دیكه‌ش له ده‌ره‌وه هێنرابوونه ناو ئه‌و گرتووخانه‌یه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پۆلیس، به‌هۆی دزه‌كردنی چه‌ك بۆ ناو گرتووخانه‌كه، پۆلیسێك ده‌ستگیركراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌وڵی هه‌ڵاتنی زینداییه‌كان شكستی هێناوه، به‌ڵام به‌هۆیه‌وه 10 زیندانی و پۆلیسێكیش له رووداوه‌كه كوژراون.
له مانگی شوباتی 2021 هه‌ر له‌و گرتووخایه‌دا 400 زیندانیكراو له رووناكی رۆژدا هه‌ڵاتن، كه به‌هۆیه‌وه 25 كه‌س كوژران و به‌ڕێوه‌به‌ری گرتووخانه‌كه‌ش یه‌كێك له كوژراوه‌كان بووه. رێكخراوێكی مافی مرۆڤ له‌و وڵاته رایگه‌یاندبوو، هه‌ڵاتنه گه‌وره‌كه به‌هۆی كه‌می پاسه‌وانییه‌وه بووه.