كه‌نه‌دا هاوكارییه‌كانی بۆ زیانپێگه‌یشتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر ره‌وانه كرد
K24- هه‌ولێر:
وڵاتی كه‌نه‌دا هاوكارییه‌كانی گه‌یانده فیدراسیۆنی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی و مانگی سووری عێراقی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر زیانپێگه‌یشتووانی لافاوی مانگی رابردوودا دابه‌ش بكرێن.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی هه‌ولێری باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له عێراق رایگه‌یاند، بڕێك هاوكاری مرۆییان بۆ زیانپێگه‌یشتووانی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر و كه‌ركووك راده‌ستی فیدراسیۆنی ناوبراو كردووه، كه به هۆی ئه‌و لافاوه زیانی گه‌وره به‌ر ماڵ و ئۆتۆمبێل و ژێرخانی ئه‌و ناوچانه گه‌یشت.
له‌كاتێكیشدا به‌هۆی لافاوه‌كه‌ی هه‌ولێر زیانی ماڵی به‌ر هه‌زار و 250 خێزان كه‌وت، بۆ ئەم مەبەستە فیدراسیۆنی خاچی سووری نێودەوڵەتیی و مانگی سووری عێراقی پرۆسەیەکی هاوکاریکردنی خێرایان دەست بۆ دابینکردنی یارمەتی بۆ نزیکەی 7500 کەس لە ماوەی چوار مانگدا ده‌ستپێكرد.
له‌و باره‌یه‌وه بەڕێوبەری نووسینگەی باڵیۆزخانەی کەنەدا گوتی: ئامانج لەو هاوکارییانه دابینکردنی یارمەتی پێویستە بۆ قوربانیانی لافاوەکە، دووپاتیشیكرده‌وه، لە کاتێکدا دەچینە ناو وەرزی سەرما، زیانپێگه‌یشتووان پێویستییان به هاوكاری زیاتره.
هه‌روه‌ها گوتی: یارمەتییەکانی کەنەدا هاوکار دەبێت بۆ فیدراسیۆنی نێودەوڵەتیی خاچی سوور و مانگی سوور بۆ گەیاندنی یارمەتی خێرا، کە پێكدێت لە خۆراك و کەلوپەلی ناخۆراکی بۆ لێقەوماوانی لافاوەکە.
هه‌ر ئه‌مڕۆش دوای دیدارێكی نێوان ئومێد حۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و ئیڤ دۆڤال، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی هه‌ولێری باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا، ئومێد خۆشناو له پۆستێكدا له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندی نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا باسیان لەو کۆمەك و هاوکاریانە کردووه کە وڵاتى کەنەدا لە رێگەى مانگى سوورى عێراقى و خاچى سوورى نێودەوڵەتى بۆ (7500) خێزانى زیانلێکەوتوو لافاوەکەى هەولێر ئامادەیکردووە.
H.B