گاریس به‌یل و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنیان له یۆرۆ تۆمار كرد
كه‌مێك پێش ئێستا، له یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا، یاریی نێوان هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز و سلۆڤاكیا به سه‌ركه‌وتنی تیپه بریتانیاییه‌كه كۆتایی هات و گاریس به‌یلیش رۆڵێكی گه‌وره‌ی له سه‌ركه‌وتنی تیپه‌كه‌ی بینی.
له یاریگه‌ی (دی بۆردۆ) هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز و سلۆڤاكیا به‌یه‌ك گه‌یشتن، گاریس به‌یل له خوله‌كی 10 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به گۆڵێك پێشخست، ئه‌م گێمه‌ش به گۆڵێكی بێ‌وڵام به سوودی وێڵز كۆتایی هات.
له گێمی دووه‌م گۆڵی زیاتر تۆمار كران، له خوله‌كی 61 ئۆندریج دودا، ناوه‌ڕاستكاری هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤاكیا ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه، دواتر له خوله‌كی 81 رۆبسۆن كانۆ، هێرشبه‌ری وێڵز، گۆڵێكی تۆمار كرد و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن برد و یارییه‌كه‌یش تا كۆتایی به سوودی هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز كۆتایی هات.
هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز و سلۆڤاكیا له 8 ساڵی رابردوو 3 جار رووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، هه‌ڵبژارده‌ی وێڵز 2 جار براوه بووه و له یارییه‌كیشدا سلۆڤاكیا براوه بووه.