موسڵمانان چۆن له "رۆژی نیوه‌شه‌و"ی كه‌نه‌دا به‌رۆژوو ده‌بن
K24 - هه‌ولێر:
به رۆژووبوون له جه‌مسه‌ری باكوور له كه‌نه‌دا، له ته‌واوی به‌شه‌كانی دیكه‌ی گۆی زه‌وی جیاوازه، به‌و پێیه‌ی له وه‌رزی هاویندا، چه‌ند رۆژێك، یاخود 24-72 كاتژمێر رۆژ له ده‌ره‌وه ده‌بێت و ئاوانابێت.
ئه‌گه‌ر موسڵمانان له‌وێدا به گوێره‌ی هه‌ڵهاتن و ئاوابوونی رۆژ به رۆژووبن، به‌تایبه‌تیش له ناوچه‌ی "نوناڤوت"، چۆن ده‌توانن پابه‌ندی شه‌و و رۆژ بن، كه رۆژ تێیدا ئاوانابێت.
كه‌نه‌دییه‌كان به‌و دیارده‌یه ده‌ڵێن "Midnight sun" واتا رۆژی نیوه‌شه‌و، دیارده‌یه‌كی سرووشتییه و له مانگه‌كانی هاویندا له ناوچه باكوورییه‌كانی بازنه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور، یاخود بازنه‌ی جه‌مسه‌ری باشوور رووده‌دات.
عه‌بدوڵڵا مسته‌فا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی تاكه مزگه‌وته‌كه‌ی جه‌مسه‌ری باكوور، بۆ یه‌كێك له ماڵپه‌ره عه‌ره‌بییه‌كان رایگه‌یاند، موسڵمانان له‌و ناوچه‌یه‌دا، بۆ رۆژووگرتن تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاوازییان هه‌یه و گوتی: "دوای گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ زانایان له وڵاتانی جیهان و ئه‌نجوومه‌نی زانایانی كه‌نه‌دا، كۆده‌نگبوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به هه‌مان كاتی مه‌ككه به رۆژووبن".
به گوێره‌ی لێدوانی عه‌بدوڵڵا مسته‌فا، رۆژووگران به گوێره‌ی كاتی مه‌ككه، به رۆژوو ده‌بن و به گوێره‌ی كاته‌كانی ئه‌وێش نوێژه‌كانییان ده‌خوێنن.
هه‌روه‌ها گوتی: "پێش ساڵی 2010 كاره‌كه سه‌خت بوو، به‌و پێیه‌ی زانایان نه‌گه‌یشتبوونه هیچ كۆده‌نگییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، به‌ڵام ئێستا ره‌وشه‌كه گۆڕاوه و جیاوازه له‌وكات".
به هۆی ئه‌م فتوایه‌وه موسڵمانانی نوناڤوت، كاره‌كانییان به شێوه‌یه‌كی سرووشتی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌گه‌ڵ كاتی مه‌ككه‌ش رۆژووه‌كانییان ده‌شێكنن، ته‌نانه‌ت نوێژه‌كانی ته‌راویحیش به هه‌مان كات ئه‌نجامده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا رۆژ به ئاسمانه‌وه‌یه.
ژماره‌ی موسڵمانان له "نوناڤوت"، نزیكه‌ی 15 كه‌س ده‌بێت و زۆربه‌ی جار له مزگه‌وته‌كه‌ی ئه‌وێدا بۆ رۆژووشكاندن و به‌شداریكردنی نوێژه‌كان، كۆده‌بنه‌وه.