بۆمبێكی چێندراو به شوانێكدا تهقییهوه
K24 - هەولێر:
بۆمبێكی چێندراو لە ناو قۆری چای دانرابوو و بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبهختانه زیانی گیانی لێنهكهتهوه.
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، دوای ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی، لە سنووری میحوەری دووی گەرمەسێر و پاککردنەوەی ناوچەیەکی بەرفراوانی زەوی لە دەستی تیرۆریستانی داعش، ئەمڕۆ 15ی کانوونی دووەم / یهنایهری 2022، لەهەمان سنوور بۆمبێکی چێندراو، کە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە دانرا بوو، بە شوانێکدا تەقییەوە، خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و شوانەکە سەلامەتە.
وهزارهتی پێشمهرگه راشیگهیاند، هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچەیەدا، جێگیركراون و توانیویانە، دەیان مۆڵگەی تیرۆرستان تێکبشكێنن و چەندین پاشماوەی بۆمبی چێندراو و حەشارگەی تیرۆریستان بدۆزنەوە و خاپووری بکەن.