ژنێك دوای ده‌یان ساڵ زیندانیكردن بێتاوانییه‌كه‌ی سه‌لماند
K24 - هه‌ولێر:
ژنێكی ئه‌مه‌ریكی توانی دوای 34 ساڵ، بێتاوانییه‌كه‌ی بسه‌لمێنێت، كه به تاوانی كوشتنی كچه خوشكه‌كه‌ی خۆی ماوه‌ی 27 ساڵ له زیندان مایه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی تۆڕی "سی ئێن ئێن"، جۆیس واتكینز (74 ساڵ) له ساڵی 1987 كچه خوشكه‌كه‌ی خۆی "براندی" بۆ ماوه‌ی (9) كاتژمێر له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته ده‌ره‌وه، كه ئه‌و كاته "چارلی دان"ی هاوڕێشی له‌گه‌ڵدا بووه.
براندی (4 ساڵ) له‌و ماوه‌ی له‌گه‌ڵ پوره‌كه‌یدا بووه، بریندار ده‌بێت و له‌لایه‌ن پوره‌كه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری ده‌گوازرێته‌وه، كه له دامه‌ن و كه‌للـه‌ی سه‌ریه‌وه برینداری هه‌بووه، به‌ڵام رۆژی دواتر هه‌ر له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستدا.
به‌پێی راپۆرتی پزیشكی، منداڵه‌كه له‌و كاته برینداربووه، كه له‌گه‌ڵ جۆیس و چارلی بووه، بۆیه له ساڵی 1988 ئه‌و دوانه به تۆمه‌تی كوشتن و ده‌ستدرێژیكردن سزای زیندانیكردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و ده‌یان ساڵ له زیندان مانه‌وه.
له ساڵی 2015 بڕیاری ئازادكردنی مه‌رجداریان بۆ ده‌رچوو، جۆیس ئازاد كرا، به‌ڵام چارلی به‌ر له‌وه له زیندان گیانی له‌ده‌ستدا، دوای ئه‌وه جۆیس هه‌وڵی ئه‌وه‌ی دا بێتاوانی خۆی بسه‌لمێنێت.
جیسۆن گیچنه‌ر، راوێژكاری یاسایی له پڕۆژه‌ی "تینیسی بۆ بێتاوانی" رایگه‌یاند، جۆیس هاته لامان و ئه‌و دۆسیه‌ی به ئێمه سپارد، پێیگوتین پێویستی به یارمه‌تییه بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه، ده‌ركه‌وت ئه‌و بێتاوانه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌م هه‌فته‌یه بێتاوانی جۆیس و چارلی سه‌لمێنرا، كه "براند"ی به‌هۆی رووداوێك له یاریگایه‌ك بریندار بووه، هه‌ردووكیان به بێتاوانی ئه‌و ماوه‌یه زیندانی كراون.
جلین فۆنك، داواكاری گشتی روونیكرده‌وه، جۆیس و چارلی بێ‌تاوانن، به‌ڵام ناتوانین بۆ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی له زیندان به‌سه‌ریان بردووه، هیچیان بۆ بكه‌ین، به‌ڵام ده‌توانین شكۆیان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه.
جویس دووپاتی كرده‌وه، سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م، كه یارمه‌تیدام تا له‌و دۆسیه ئاڵۆزه ده‌رباز بووم، كه باجه‌كه‌ی نیوه‌ی ژیانم بووه، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچیشم كردبێت، به‌ڵام ئه‌و دۆخه‌ش تێده‌په‌ڕێنم.