به وێنه، هانده‌رانی روسی و به‌ریتانی له فه‌ره‌نسا به شه‌ڕدێن
K24 – هه‌ولێر
هانده‌رانی تۆپی پێی روسی و به‌ریتانی له فه‌ره‌نسا به شه‌ڕدێن. به‌ر له ده‌ستپێكردنی یاری نێوان به‌ریتانیا و روسیا، شه‌ر و پێكدادان له‌نێوان هانده‌رانی تیمه‌كانی هه‌ردوو لا روویدا.
شه‌ڕه‌كه له ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له مارسیلیای فه‌ره‌نسا روویداوه كه شه‌ش كه‌س بریندار بوونه. یه‌كێ له برینداره رووسییه‌كان تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بووه و ژیانی له مه‌ترسی دایه و بریندارێكی به‌ریتانیش له ره‌وشێكی ناڵه‌بار دایه.
پۆلیسی فه‌ره‌نسا بۆ لێك جیاكردنه‌وه‌ی 500 هانده‌رانی به‌ریتانی و روسی، گازی فرمێسكرێژ به‌كارهێنا و نۆ كه‌سیش بۆ لێپرسینه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
وه‌زیری وه‌رزشی فه‌ره‌نسا پاتریك كانێر به‌ر له ده‌ستپێكردنی یاری نێوان روسیا و به‌ریتانیا رایگه‌یاندبوو یه‌كێ له مه‌ترسیدارترین یارییه‌كانی یۆرۆ 2016 ده‌بێت كه له هه‌ر ساتێك‌دا له‌وانه‌یه بته‌قێته‌وه، به‌ڵام رێوشوێنی پێویست به‌رامبه‌ر ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ده‌گرینه‌به‌ر.
20 هه‌زار هانده‌ری به‌ریتانی و 12 هه‌زاری روسی بینه‌ری یاری تۆپی پێی نێوان هه‌ردوو تیمه‌كانی لا له فه‌ره‌نسا ده‌بن.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا UEFA له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رووداوه‌كانی مارسیلیا شه‌رمه‌زار كرد و رایگه‌یاند ئه‌و رووداوانه له‌ناو تۆپی پێ دا جێگه‌یان نابێته‌وه.